
یاریگا –
مارسێلۆیا ئەفسانەی بەڕازیلی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید سەختترینی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی دیاریدەکات.
بەرگریکارە مێژووییەکەی سامبا و مەدرید لە کاروانی وەرزشی خۆیدا رووبەڕووی هەردوو ئەفسانە پۆرتوگالیەکە و ئەرجەنتینیەکە بووەتەوە. بەرامبەر رۆناڵدۆ لە یارییەکانی نێوان هەڵبژاردەکەی و هەڵبژاردەی پۆرتوگال، بەرامبەر مێسیش لە کلاسیکۆیەکانی نێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین، هەروەها ریال مەدرید و بارسێلۆنا.
لە نوێترین چاوپێکەوتندا کە رۆماریۆی ئەفسانەی وڵاتەکەی لەگەڵیدا ئەنجامی داوە، لە وەڵامی ئەوەی کامیان سەختتر بووە بۆ رووبەڕووبوونەوە، مارسێلۆ مێسی دیاریکرد و وتی
مێسی سەختتر بوو. ئەو زۆر نانائاسایی بوو. من تا ئەمڕۆش بەدوایدا دەگەڕێم (بە پێکەنینەوە). ئەو هەر زۆر نائاساییە. زۆر بەهرەمەند و زاڵە.
رۆماریۆ: لە رووی تاکتیکیەوە نائاسایی بوو، وایە؟
ئاخر چونکە هەرهەموو پێگەکانی نێو یاریگا زۆر بەباشیی دەناسێتەوە. دەزانێت لەکوێیەوە یاریزانەکە بە تۆپەوە دێت، بۆیە پێشوەخت دەزانێت بڕوات بۆ کوێ، لە کوێوە دەرچێت و ئەم شتانە. بۆیە من پێموایە زۆر نائاساییە.
Romario: “You faced both Cristiano and Messi, who was the tougher?
Marcelo: “Messi, but man, Messi was…very extraordinary..”
🎥 @Romariotv_ofc pic.twitter.com/cXbkHdRq8f
— All About Argentina 🛎🇦🇷 (@AlbicelesteTalk) April 8, 2026



