ئیسپانیاگرنگترین

پێش جەنگی نێو یاریگا؛ سیمیۆنی رەخنەی توند لە بارسێلۆنیەکان دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی بێزارە لە رەفتارێکی زۆر دووبارە کاتێک روودەکەنە بارسێلۆنا و شاندی ئاتلێتیکۆ مەدرید رووبەڕووی دۆخی نەخوازراو دەبێتەوە لە دەرەوەی یاریگا.

هەستیارییەکان هەر لە دەرەوەی یاریگا پێش ئەوەی فیکەی یارییەکە لێبدرێت دەستیپێکرد کاتێک شاندی ئاتلێتی لەلایەن هاندەر و هەوادارنی بارسێلۆنا هێرشیان کرایەسەر و جامی پاسەکەیان شکێنرا.

ئەوەش کاردانەوەی سیمیۆنی راهێنەری لێکەوتەوە و وتی

کۆمەڵگە هەروەک خۆیەتی و نەگۆڕاوە. ناتوانین بەرەوپێشەوەی ببەین. ئەمەی روویدا کێشەیەکی جیاواز و تایبەت نییە، بەڵکوو زۆرجار روودەدات کاتێک دێینە بارسێلۆنا.

 

سیمیۆنی و کوڕانی رۆخی بلانکۆ لەنێو یاریگای خاوەن ماڵ وەڵامیان دایەوە و توانیان 0-2 بە بردنەوەوە بگەڕێنەوە بۆ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button