
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی ریال مەدرید، پەیامێکی گرنگ ئاراستەی هاندهرانی یانەکەی دهكات ئهمهش دوای ئەو شکستەی شەوی رابردوو لە یاریگای خۆیاندا بەرامبەر بایرن میونشن تووشی بوون.
ئێمباپێ داوا لە هاندەران دەکات بڕوایان بە تیپەکە هەبێت بۆ یاری گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
شکست لە بێرنابیۆ و هیوای ئێمباپێ
ریال مەدرید لە یاری چووندا، لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا، بە ئەنجامی 2-1 بە یانەی بایرن میونشن دۆڕا. سەرەڕای ئەم شکستە، ئێمباپێ کە تەنیا گۆڵەکەی مەدریدی تۆمارکرد، نایەوێت ئاڵای سپی بەرز بکاتەوە.
لە یارییەکەدا، لویس دیاز لە خولەکی 41 گۆڵی یەکەمی بۆ بایرن تۆمارکرد، پاشان هاری کەین لە سەرەتای گێمی دووەمدا له خولەکی 46 گۆڵی دووەمی بۆ یانه باڤارییەکە زیاد کرد. تەنیا گۆڵەکەی ریال مەدرید لە ڕێگەی ئێمباپێوە بوو، دوای ئەوەی ئارنۆڵد تۆپێکی بۆ رەوانە کرد و ئێمباپێش بە سەرکەوتوویی خستیە ناو تۆڕی نۆیەر.
ههموو ئهگهری روودانی ههیه
دوای یارییەکە، ئێمباپێ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە کاتی یارییەکەدا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیووه؛
ههموو ئهگهری روودانی ههیه
ئەم پەیامە وەک هاندانێک بینرا بۆ هاندهرانی مێرێنگی، کە تێیدا ئێمباپێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیپەکە توانای ئەوەی هەیە لە یاری گەڕانەوەدا کە بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای ئالیانز ئارینا لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، ریمۆنتادا بكات و سەرکەوتن بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگەر بکات.
ریال مەدرید دوای تێپەڕاندنی مانچێستەر سیتی گەیشتە ئەم قۆناخە، لە بەرامبەردا بایرن میونشن دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئاتڵانتای ئیتاڵی، بلیتی ئەم قۆناخەی بەدەستهێنا. ئێستا ریال مەدرید بۆ مانەوە لە کێبڕکێی نازناوەکە، پێویستی بە سەرکەوتنێکی زەحمەت هەیە لە دڵی ئەڵمانیا.



