ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئینتەر میلان گاڵتە بە ئۆفەرەکەی بارسێلۆنا بۆ باستۆنی دەکات

ئینتەر نرخی یاریزانەکەی دیاریکردووە

Yariga App

یاریگا –

دۆسیەی گواستنەوەی ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵیی یانەی ئینتەر میلان بۆ بارسێلۆنا، پێدەنێتە قۆناخێکی نوێوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی توتۆ سپۆرتـی ئیتاڵی، بەرپرسانی ئینتەر میلان گاڵتەیان بە بەو هەواڵانە کردووە کە باس لەوە دەکەن یانە کاتالوونییەکە دەیەوێت بە 50 ملیۆن یۆرۆ باستۆنی بگوازێتەوە. ئینتەر پێی وایە ئەم بڕە پارەیە زۆر لە خوار نرخی راستەقینەی یاریزانەکەیە، چونکە ئەوان بە کەمتر لە 60 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ ئامادەی گفتوگۆ نین.

باستۆنی لە نێوان مانەوە و گەشت بەرەو کاتالوونیا
ئینتەر مەرجێکی قورسی بۆ بلاوگرانا داناوە؛ دەبێت باستۆنی خۆی بە فەرمی داوای رۆیشتن بکات. یاریزانە تەمەن 27 ساڵانەکە ئێستا لە نێوان دوو بژاردەدایە؛ یان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بوون بە کاپتنی داهاتووی ئینتەر، یان جێهێشتنی ئیتاڵیا. ئەوەی باستۆنی هان دەدات بۆ رۆیشتن، ئەو فشار و هێرشانەیە کە لە یاریگاکانی ئیتاڵیا دەکرێتە سەری، بەتایبەت دوای ئەو کارتە سوورە کوشندەیەی کە بووە هۆی سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال.

پلانی بارسێلۆنا بۆ کەمکردنەوەی نرخەکە
بارسێلۆنا هەوڵ دەدات لە رێگەی تێوەگلانی یاریزانێک لە گرێبەستەکەدا، بڕە پارەکە کەم بکاتەوە. ناوی جێرارد مارتن هاتووەتە ئاراوە، بەڵام هانزی فلیک تاوەکوو ئێستا پلانی نییە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت. لە ئیتاڵیاشەوە باس لە ناوی وەک مارک کاسادۆ و فێران تۆرێس دەکرێت بۆ ئەوەی بخرێنە ناو گرێبەستەکەوە، بەڵام هێشتا گفتوگۆکان لە قۆناخی سەرەتاییدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button