عێراقکوردستان

دوای یاریی تەڵەبە گۆڕانکاری زۆر لە یانەی دهۆک روویداوە

دهۆک لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەکی بەهێزدا دهۆک رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە و راهێنەری تیپەکەش باس ئەو گۆڕانکارییانە دەکات کە دوای یاریی تەڵەبە لە نێو تیپەکە روویداوە.

چوارشەممە ( 8ـی نیسانی 2026 ) لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 7:30ـی شەو دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی گەڕمە دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە دهۆک لە توانای ئەحمەد عەلی ناوەڕاستکاری تیپەکەی بێبەش دەبێت بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، راهێنەری دهۆک پێش یارییەکە باسی ئەو گۆڕانکارییانەی کرد کە لەنێو تیپەکە روویداوە دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر تەڵەبە.

ئەحمەد خەلەف، راهێنەری دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە دەربارەی ئامادەکاری تیپەکەی رایگەیاند:

تیپەکەم لەبارودۆخێکی باشدایە، تایبەت دوای سەرکەوتنمان لە یاریی رابردوو بەرامبەر تەڵەبە، بە تەواوی هەست بەو گۆڕانکارییانە دەکەم و یاریزانەکان لەوپەڕی باوەڕ بەخۆبوون دان، کەشێکی ئەرێنی لە نێو یاریزانان درووست بووە دوای سەرکەوتنمان بەرامبەر تەڵەبە، لە دوو یاریی پێشووتریش بە ئاستێکی باش دەرکەوتین بەڵام سێ خاڵمان بەدەست نەهێنا، بۆ یارییەکەی گەڕمەش ئامادەین و ئامانجمان لەدەست نەدانی خاڵە لەم یارییەدا.

دهۆک سێیەم یارییە لە ژێر سەرپەرشتی ئەحمەد خەلەفی راهێنەر دەیکات، هەڵۆکانی چیا 37 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 10 دێن، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئەمانەی بەغدا یاریی دەکات، گەڕمەش بە 44 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button