زەنگی مەترسی؛ كاردانەوەی یاریزانانی ریال مەدرید دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن
هەفتەی داهاتوو ریمۆنتادا دەكەین

یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان كاردانەوەی یاریزانانی ریال مەدریدیان دوای شكستەكەیان بەرامبەر بایرن میونشن ئاشكرا كرد.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.
لویس دیاز لە خولەكی 41 و هاری كەین لە خولەكی 46 دوو گۆڵەكەی بایرنیان كرد و پاشان كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 74 تاكە گۆڵەكەی ریال مەدریدی كرد.
بایرن میونشن توانی بۆ یەکەمجار لە دوای 25 ساڵ، لە یاریگای بێرنابیۆ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەروەها ئەمە یەکەم سەرکەوتنی تیمی ئەڵمانییەکە بوو بەسەر ریال مەدریددا لە دوای مانگی نیسانی ساڵی 2012ەوە.
💪 “En el VESTUARIO del MADRID piensan que pueden REMONTAR”.
🔝 “Bellingham será titular en la vuelta y están cuidando a Mendy para que llegue”.
Información de @JLSanchez78 en #ChiringuitoMadrid. pic.twitter.com/5RupwOPhYr
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 7, 2026
خۆسێ لویس سانچێز لەكاتی رووماڵی یارییەكەدا بۆ بەرنامەی ئێل چێرینگویتۆ ئاشكرایكرد؛ یاریزانانی ریال مەدرید لە ژووری جلگۆڕیندا پێیان وایە كە لە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگای بایرن دەتوانن ریمۆنتادا بەرامبەر بایرن میونشن بكەن.
لە یاریی گەڕانەوەدا جود بێڵینگهام بە سەرەكی یاریی دەكات و فێرلاند مێندی بۆ یارییەكە ئامادەدەكرێت.
براوەی یاریی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن رووبەڕووی براوەی نێوان پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول دەبێتەوە.
چاوەڕواندەكرێت یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئالیانز ئارێنا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.



