چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی پاریس سانجێرمان V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی بەهێزی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر پاریس سانجێرمان لە یاریگای پارک دۆ پرێنسی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی چێڵسی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون هەشت بە دوو یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەم وەرزەی لیگ وەنیشدا بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ و یارییەک كەمتر لە پێش لانسی دووەمەوە دێت.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول وەرزێكی ئێجگار خراپ پێشكەشدەكات دەیانەوێت لە چامپیۆنزلیگ قەرەبووی خراپی وەرزەكەیان بكەنەوە.

لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی گاڵاتاسەرای بوونەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا 49 خاڵی كۆكردووەتەوە و لە ریزبەندی پێنجەم دێت و بە جیاوازی 21 خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

زانیاری یاریی

پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول پێشتر شەش جار لە پاڵەوانییەتیە ئەوروپییەكاندا رووبەڕووبوونەتەوە و هەردوولا بە سێ بردنەوە یەكسانن.

رووبەڕووبوونەوەكەی نێوانیان لە قۆناخی شازدەی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ رێژەی كۆنترۆڵكردنی تۆپ لەلایەن لیڤەرپوول تەنیا %38 بوو هەروەها لێدان بۆ ناو گۆڵ ( پاریس 18 لێدان، لیڤەرپوول 4 لێدان).

پاریس سانجێرمان لە شەش یاریی كۆتایی خۆیدا بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان شكستی نەهێناوە ( 5 بردنەوە، 1 یەكسان).

لە كۆتا پێنج وەرزی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا چوار یانەی هەڵگری نازناوەكە لە قۆناخی چارەكی كۆتایی ماڵئاواییانكردووە.

پاریس سانجێرمان لە كۆتا حەفت یاریی قۆناخی كرانە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ تووشی شكست نەهاتووە ( 6 بردنەوە ، 1 یەكسان ).

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پاریس سانجێرمان بە بێ برادلی باركۆلا و فابیان رویز رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لیڤەرپوول بە بێ ئالیسن، برادلی، ئیندۆ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی پاریس دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاریس سانجێرمان

سافۆنۆڤ

حەكیمی، ماركینیۆس، پاچۆ، مێنێدس

زایر ئێمری، ڤیتینیا، نێڤێس

دۆوێ، دێمبێلێ، كڤاراتسخێلیا

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

مامارداشڤیڵی

فریمپۆنگ، ڤان دایک، كۆناتێ، رۆبێرتسن

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سۆبۆسلای، ڤیرتز

سەڵاح، ئێكیتیكی

بابەتی زیاتر

Back to top button