کوردستان

یەک یانە لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە

ئامار و داتای گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان یەک یانە یاریی خاوێنی کردووە، رێژەیەکی کەمیش گۆڵ تۆمارکراوە.

لە کۆی شەش یاریی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 11 گۆڵ تۆمار کراوە، دوو گۆڵ لە گێمی یەکەم و نۆ گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد جەوهەر، ناوەڕاستکاری پێشمەرگەی هەولێر خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە خولەکی 19 لە بەرامبەر رانیە تۆماریکرد.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان کلین شیتیان کرد، عومەر سەعید لە پیشەسازی، نیدار فەرخۆ لە ئاکرێ، ئەردەڵان رەسول لە شێروانە لەگەڵ عومەر ساڵح لە قەڵادزێ کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کرد، زۆرترین گۆڵیش لەم گەڕەدا لە یاریی نێوان پێشمەرگەی هەولێر و رانیە تۆمار کرا کە پێشمەرگەی هەولێر  3 _ 1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە تەواوی گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان 27 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە و هیچ کارتێکی سوور بەکارنەهێنراوە، هەندرێن تاکە یانە بوو لەم گەڕەدا کارتی رەنگا و ڕەنگیان وەرنەگرتوو یاریی خاوێنیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button