
یاریگا –
ئالڤارۆ ئاربێلوا رەخنەی توند لە یاریزانەکانی دەگرێت بەهۆی شکستەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن.
ئەمشەو ریال مەدرید یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 1-2 بە بایرن دۆران لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
هەردوو گۆڵی باڤارییەکان لە دوو هەڵەی یاریزانانی مەدریدەوە کە تۆپەکەیان دا بەدەستەوە و کوڕانی ڤینسینت کۆمپانی بەباشی قۆستیانەوە.
دیمەنی گۆڵی یەکەم لە هەڵەیەکی ڤینیسیوس جونیۆر بوو:
دیمەنی گۆڵی دووەم کە هەڵەیەکی ئالڤارۆ کارێراس بوو:
دوای یارییەکە راهێنەرە ئیسپانییەکەی ریال مەدرید نیگەرانییەکی زۆری پێوەدیاربوو بەرامبەر یاریزانەکانی و وتی
لە یارییەکی لەم ئاستەدا، کاتێک لە ناوچە مەترسیدارەکان تۆپ لەدەستدەدەیت، باجەکەشی دەدەیت. ئەمە شەرمەزارییە.
🚨 Alvaro Arbeloa: “At this level, if you lose the ball in dangerous areas, you’re gonna have to pay for it”.
“It’s a shame”. pic.twitter.com/lhbyft0X7A
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 7, 2026
ئاربێلوا هێشتا بە هیواوە بۆ یاریی گەڕانەوە دەڕوانێت و باوەڕی بە تیمەکەی پیشان دا کە دەتوانێ لەنێو ئالیانز ئارینا بردنەوە بەدەستبهێنن و وتی
ریال مەدرید دەتوانێ لەنێو هەر یاریگایەکی جیهاندابێ بردنەوە تۆمار بکات. ئێمە هیوامان هەیە بۆ یاریی گەڕانەوە.
🚨 Álvaro Arbeloa: “Real Madrid can win in ANY stadium in the world. We have hope”. pic.twitter.com/P7fozfjC6g
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 7, 2026



