چامپیۆنزلیگگرنگترین

رودیگەر: بە دەستی خۆمان دیارییمان پێشکەشی بایرن میونشن کرد

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنیۆ رودیگەر بە بێهیواییەکی زۆرەوە قسەی لەسەر بارودۆخی شکستەکەی ئەمشەویانی کرد کە 1-2 بەرامبەر بایرن موینشن تووشی هاتن.

لە چوارچێوەی یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لەنێو یاریگای خۆی پێشوازیی لە باڤارییەکان کرد و بە میوانە ئەڵمانییەکەیان دۆرا.

لە لێدوانی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە رودیگەر بەشێک لە هەڵەکانی یانەکەی دەستنیشانکرد، بەتایبەت شێوای ئەو دوو گۆڵەی کە لە خولەکی 41 لە رێگەی لویس دیاز و هەروەها خولەکی 46 لەلایەن هاری کەینەوە لێیان تۆمارکرا، پێش ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 74 جیاوازییەکە کەمتر بکاتەوە وەک هیوایەک بۆ یاریی گەڕانەوە لەنێو ئالیانز ئارینا.

دووجار زۆر خراپ بووین، لە هەردوو گۆڵەکە. بە دەستی خۆمان دوو دیارییمان پێشکەش کردن. لەم ئاستەدا، نابێ بەردەوام ئەوەندە ئاسان تۆپ لەدەستبدەیت.

 

سەبارەت بە باشترینی یارییەکە، رودیگەر مانوێل نۆیەری بە شایستەترین زانی. کە هەرواشبوو، گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد لە بەرامبەر هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی مەدرید بەتایبەت کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر. هەربۆیە خەڵاتی باشترینی جەنگەکەی سانتیاگۆ بێرنابیۆی پێی درا.


دەربارەی ئەوەی ئایا شاهانەکان لە توانایاندا هەیە یاریی گەرانەوە ئەنجامەکە بگۆڕن. رودیگەر وتی

هێشتا دەکرێ روو بدات. هێشتا دەتوانین بگەینە چوارگۆشەی زێڕین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button