کوردستان

ئامار و داتای گەڕی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان

یەک یانە لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان یاریی خاوێنی کردووە

Yariga App

یاریگا –

لە گەڕی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان یەک یانە یاریی خاوێنی کردووە و سێ گۆڵپارێزیش کلین شیتیان لەگەڵ یانەکانیان کردووە.

لە کۆی هەشت یاریی گەڕی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان 23 گۆڵ تۆمار کراوە، شەش گۆڵ لە گێمی یەکەم و 17 گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، محەمەد والح هێرشبەری شەقڵاوە لە خولەکی 4 خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەی لە یانەی کفری تۆمار کرد.

لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان سێ گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە، هەریەک لە ئیسماعیل سیروان لە ئاڕاڕات، بێوار حەسەن لە سۆران لەگەڵ عەبدولڕەحمان سەعدون لە شۆڕجه کلین شیتیان لەگەڵیانەکانیان کرد و هیچ گۆڵێکیان لێ تۆمار نەکرا، زۆرترین رێژەی گۆڵیش لە یاریی نێوان چەمچەماڵ و بازیان تۆمارکرا و یارییەکە 3 _ 3 کۆتایی هات.

لە هەشت یاریی گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان 32 کارتی زەرد لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرزکراوەتەوە، هیچ کارتێکی سووریش لەم گەڕەدا بەرز نەکراوەتەوە، یانەی شۆڕجە تاکە یانەبوو هیچ کارتێکی رەنگا و ڕەنگیان وەرنەگرتووە و یاریی خاوێنیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button