ئینگلتەراگرنگترین

فلۆریان ڤیرتز: باوەڕمان بە سڵۆتە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول بە قەیرانی ئەنجامەکاندا تێدەپەڕێت و ئەستێرەکانی یانەکە هێشتا باوەڕیان بە ئارنە سڵۆت هەیە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ رێدز بەسەردەبات. لە یەکەمیاندا توانی پرێمەرلیگ بباتەوە، بەڵام ئێستا تەنها چامپیۆنزلیگی بەدەستەوە ماوە ئەم وەرزە بۆی بجەنگێت کە سبەی شەو لە چوارچێوەی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی دەکەن.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە فلۆریان ڤیرتز کە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2025 لە لیڤەرکوزنەوە گواسترایەوە بۆ ئانفیڵد، متمانەی خۆی بە راهێنەرە هۆڵەندیەکە خستەڕوو. لە وەڵامی ئەوەی ئایا هێشتا لەپێناو پلان و ئامانجەکانی سڵۆتدا یاریی دەکەن؟ ئەستێرە ئەڵمانیەکە وتی

بەڵێ بێگومان. ئێمە باوەڕمان پێیەتی و پێویستە باوەڕیشمان پێی هەبێت. وەرزی رابردوو توانیان پرێمەرلیگ ببەنەوە.

دەربارەی ئاستی لیڤەر لە یارییەکانی ئەم وەرزە، ڤیرتز کە بە بەهای 100 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکەوە کرد وتی

زۆر یاری هەبوو باش بووین. دەبوایە لەمەش باشتر بووباین. هێشتا شت ماوە لەپێنیاویدا یاریی بکەین. باوەڕیشمان بە راهێنەرەکەمان هەیە.

 

خودی ڤیرتز یەکێک لەو یاریزانانەی لیڤەرپوولە کە چاوەڕوانی ئاست و ژمارەی باشتری لێدەکرا، بەتایبەت کە ئەو ماوەی لەگەڵ لیڤەرکوزن توانیبووی هەمووان سەرسام بکات چ بە ئاست چ لە رووی ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵکردن. کەچی ئەم وەرزە لەگەڵ تیمەکەی سڵۆت لە 27 یاریی پرێمەرلیگ 4 گۆڵ و 2 ئەسێست و، لە چامپیۆنزلیگیش لە 9 یارییدا تەنها گۆڵێک و 3 ئەسێستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button