ئیتاڵیاگرنگترین

راهێنەرێکی پێشووی ئیتاڵیا پۆستە چۆڵەکە وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

چاوەڕواندەکرێت راهێنەرێکی پێشووی ئیتاڵیا پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی پێبدرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی جینارۆ گاتوسۆ چەند رۆژێ بەرلە ئێستا دەستی لەکارکێشایەوە بەهۆی شکستهێنانی لە گەیاندنی ئازووری بە مۆندیالی ئەم ساڵی 2026.

ئیتاڵیا بۆ جاری سێیەمبوو لەسەریەک نەتوانن سەربکەون بۆ پاڵەوانێتیەکە. رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆری نێخۆیی بوونەوە لەسەر ئاستی میدیای و ئەفسانەکانی وڵاتەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکیپ، ئانتۆنیۆ کۆنتی ئەگەری وەرگرتنی پۆستە چۆڵەکەی راهێنەرایەتی ئیتاڵیای رەتنەکردووەتەوە.

کۆنتی یەکێکە لەو چەند راهێنەرەی لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا راهێنەرایەتی وڵاتەکەی کردووە. لە ماوەی (2014-2016) بەڵام نەیتوانی دەستکەوتیان بۆ بباتەوە.

سەرچاوە فەڕەنسیەکە زانیویەتی کە هەڵوێستی ناپۆلی کە ئێستا کۆنتی راهێنەرایەتیان دەکات، کراوەیە بە رووی دەرفەتەکەدا.

وەک لیکیپ زانیویەتی، ئۆرێلیۆ دی لۆرێنتیسی سەرۆکی یانەکە رێگری لە رۆشتنی کۆنتی ناکات ئەگەر راهێنەرەکە بڕیاری وەگرتنی پۆستی هەڵبژاردەکە بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button