ئیسپانیاگرنگترین

کانسێلۆ: گاڤی رۆحی بارسێلۆنایە

Yariga App

یاریگا –

جواو کانسێلۆ وەسفێکی نایابی گاڤی دەکات و بە بزوێنەری سەرەکی بارسێلۆنای دەبینێت.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لە پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، کانسێلۆ کە ئێستا بەخواستن لە بارسایە ئەوەش دوای جێهێشتنی هیلال لە گواستنەوەکانی زستانە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سیمۆنی ئینزاگی راهێنەر، وەسفێکی تایبەتی گاڤی هاوتیمی کرد و وتی

لای من، گاڤی رۆحی تیمەکەیە، ئەوەی لە ناوە و دەرەوەی یاریگا دەیکات کاریگەریی هەیە.

کەسێکی زۆر روخۆشە. لە راهێنانەکاندا پاڵنەرێکی گەورەمانە، وامان لێدەکات ئەوپەڕی توانای خۆمان بەگەڕبخەین.

لە درێژەی وەسفەکانیدا بەرگریکارە پۆرتوگالیەکە کاریگەریی گاڤی بەسەر یاریزانەکانی دیکەوە باسکرد و وتی

گاڤی کەسێکی بەڕاستی تایبەتە. خاوەنی دڵێکی گەورەیە. بۆ هەموو هاوتیمەکانم مایەی شانازییانە لەگەڵ گاڤی یاریی بکەن چونکەو ئەو لە هەمووان جیاوازترە.

 

گاڤی کە کوڕی یانەکەیە، ئەم وەرزە ماوەی حەوت مانگ لە یاریکردن دوورکەوتەوە بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی کە دواتر لە 14ی مانگی رابردوو گەرایەوە بۆ بژاردە بەردەستەکانی هانزی فلیک. چاوەڕواندەکرێت لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی لە پێکهاتەی سەرەکیدا پشتی پێببەسترێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button