ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

هانزی فلیک: لامین یامال دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان

گرنگترین لێدوانەکانی فلیک بەر لە یارییە چارەنووسسازەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، لە نوێترین کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا پەردەی لەسەر چەند پرسێکی گرنگی یانەکەی لادا، لەوانە کێشە بەرگرییەکانی تیپەکە، داهاتووی لامین یامال و رۆڵی مارکوس ڕاشفۆرد لە پلانە تاکتیکییەکانیدا.

چارەسەری کێشە بەرگرییەکان لە باڵەکانەوە

سەبارەت بەو رەخنانەی کە ئاراستەی هێڵی بەرگری دەکرێن بەهۆی لێکرانی گۆڵ لە باڵەکانەوە، فلیک رایگەیاند کە بێدەنگ نین و کار لەسەر ئەو کێشەیە دەکەن.

لە هەموو یارییەکدا هەوڵ دەدەین خۆمان بۆ ئەوە ئامادە بکەین، بەڵام راستییەکەی کارێکی ئاسان نییە. پێویستە بە رێکخستن و شوێنگیرییەکی باشەوە یاری بکەین. بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانەش، دەبێت هەمووان بەشدار بن، چ هێرشبەران و چ بەرگریکاران.

چامپیۆنزلیگ؛ ئامانجێکی جیاواز

فلیک تیشکی خستە سەر گرنگیی یارییەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و دووپاتیکردەوە کە ئەم پاڵەوانێتییە تایبەتمەندی خۆی هەیە.

چامپیۆنزلیگ پاڵەوانێتییەکی تەواو جیاوازە. رووبەڕووی رکابەرێکی زۆر سەخت دەبینەوە کە خاوەنی یاریزانی سەرنجڕاکێشن، بەڵام متمانەمان بە خۆمان هەیە کە دەتوانین سەربکەوین بۆ قۆناخی داهاتوو و هەنگاوێکی دیکە بەرەو پێشەوە بنێین؛ ئەمە رێک ئەو ئامانجەیە کە دەمانەوێت بیپێکین.

پاراستنی لامین یامال؛ ئەو تەنیا 18 ساڵە

راهێنەرە ئەڵمانییەکە بە بایەخێکی زۆرەوە باسی لە لامین یامال کرد و داوای لە هاندەران و میدیاکان کرد پشوودار بن لەگەڵ ئەم بەهرەمەندە لاوە.

دەکرێت لامین هەڵە بکات، پێویستە هەموومان ئەوەمان لەبیربێت کە ئەو تەمەنی تەنیا 18 ساڵە و یاریزانێکی هەستیارە. هەندێک جار کاتێک گۆڕانکاری پێ دەکەم یان بەهۆی هەندێک شتی دیکەوە بێزار دەبێت، بەڵام من پاڵپشتی دەکەم. ئەو یاریزانێکی بێوێنەیە و بێگومان دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان، ئەگەر نەبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

راشفۆرد و جێگرتنەوەی رافینیا

لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، فلیک باسی لە گرنگیی بوونی مارکوس راشفۆرد کرد، بەتایبەت لە کاتی نەبوونی رافینیادا.

ئەوە بەشێکە لە شێوازی یاریکردنی ئێمە و زۆر گرنگە، دەبێت بەرگریش بکەیت چونکە بەشێکە لە ناسنامەمان و لەم بارودۆخەدا پێویستمان بە راشفۆرد هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button