ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی کاسێمێرۆ دەستنیشان دەکات

بکوژەکەی ئارسیناڵ دەبێتە ئامانجی شەیتانە سوورەکان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد چاودێرییەکی وردی شیا چارڵس، یاریزانی ناوەندی یانەی ساوسهامپتن دەکات، پاش ئەوەی ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لە یارییەکانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشاندا و بووە هۆی دوورخستنەوەی ئارسیناڵ.

شیا چارڵس، یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکوور، لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا بووە مانشێتی رۆژنامەکان کاتێک گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر ئارسیناڵ کرد و یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێش کۆتایی جامەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئەم درەوشانەوەیە وایکردووە چەندین یانەی گەورەی پرێمەرلیگ، لە سەروو هەموویانەوە مانچێستەر یونایتد و ئێڤەرتن، بکەونە کێبڕکێی گواستنەوەی.

شیا چارلس، ناوەڕاستکاری ساسهامپتن

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، مانچێستەر یونایتد بەنیازە لە هاوینی داهاتوو شۆڕشێک لە هێڵی ناوەندیدا بکات، بە تایبەت دوای پشتڕاستکردنەوەی رۆیشتنی کاسێمیرۆ و ناجێگیری ئاستی مانوێل ئوگارتی؛ ئەگەر یونایتد نەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، چارڵس یەکێک دەبێت لە بژاردە گونجاوەکان، چونکە نرخی گواستنەوەی نزیکەی 20 ملیۆن پاوەند دەبێت.

چارلس لەم وەرزە 34 یاریی لەگەڵ ساوسهامپتن کردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button