هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا لە لێواری داڕماندایە؛ فلیک پەنا بۆ بەرگریکارێک دەبات
کێ دەبێتە فریادڕەسی بارسا لە چامپیۆنزلیگ؟

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا پێش یارییە چارەنووسسازەکانی چامپیۆنزلیگ و قۆناخە کۆتاییەکانی وەرز، تووشی قەیرانێکی گەورە بووە و پێکان و دابەزینی ئاستی جەستەیی ئەستێرەکان، هانزی فلیکی ناچار کردووە بەدوای چارەسەری بەپەلەدا بگەڕێت.
نەخۆشخانەکەی بارسا؛ لە دی یۆنگەوە تاوەکوو بێرناڵ
دۆخی هێڵی ناوەندی بارسا بەم شێوەیەیە؛
فرێنکی دی یۆنگ: لە کۆتایی مانگی شووباتەوە پێکانی هەیە و هێشتا وادەی گەڕانەوەی دیار نییە، پێناچێت بۆ یاریی داهاتووش ئامادەبێت.
مارک بێرناڵ: ئەو لاوەی شوێنی دی یۆنگی پڕکردبووەوە، لە یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید، تووشی پێکانی پاژنەی پێ بوو و بارودۆخی جێگیر نییە.
گاڤی: دوای شەش مانگ دابڕان گەڕاوەتەوە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە بۆ یارییەکی پڕ فشار لە سەرەتاوە بەشداری بکات.
- پێدری: ئەندازیارەکەی بارسا بەهۆی زۆریی یارییەکانەوە هیلاک بووە. فلیک دانی بەوە دانا کە سەرکێشییان بە پێدری کردووە کاتێک لە جامی شا بە تەواوی یاریی پێ کردووە، ئێستا ئاستی جەستەیی وەکوو پێویست نییە.
ئێریک گارسیا؛ پیاوی هەموو کارەکان
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، بەهۆی ئەم پێکانانەوە، چاوەڕوان دەکرێت هانزی فلیک لە چامپیۆنزلیگ پەنا بۆ ئێریک گارسیا ببات. گارسیا ئەرکی پاراستنی هاوسەنگی و بەرزکردنەوەی ئاستی جڕی تیمی پێ دەسپێردرێت، بەتایبەت بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کە بە هێزێکی زۆرەوە هێرشدەبات.
مارک کاسادۆ بەرەو دەرەوەی کامپ نۆ
سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مارک کاسادۆ بە تەواوی لە پلانەکانی فلیک چووەتە دەرەوە. دوای ئەوەی لە یاریی 4-0ـەکەی ئاتلێتیکۆ لە خولەکی37 گۆڕانکاری پێ کرا، چیدیکە نەبووەتە یاریزانی سەرەکی و تەنیا وەکوو یەدەکی کاتی بەکاردێت. پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی وەرزدا یانەکە جێبهێڵێت.
Marc Bernal cayó en el Metropolitano, De Jong todavía no ha reaparecido, Gavi está arrancando, Pedri no está al cien por cien y Mac Casadó cuenta poco.
✍️ @juanjimenista pic.twitter.com/PIzxNFBxke
— Diario AS (@diarioas) April 7, 2026



