ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد گرێبەستی ئەستێرەیەكی یانەكەی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی هاری ماگوایەر بەرگریكاری ئینگلیزی یانەكەی نوێكردەوە.

هاری ماگوایەر لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی لێستەر سیتی بە بەهای 87 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە كرد و گرێبەستەكەی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت.

 

هەژماری فەرمی مانچێستەر یونایتد لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی هاری ماگوایەری راگەیاند.

شەیتانە سوورەكان گرێبەستی ماگوایەریان بۆ ماوەی ساڵێک و بژاردەی نوێكردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە نوێكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button