چامپیۆنزلیگگرنگترین

رەفتارەكانی ریال مەدرید هەڵەیە؛ ئەفسانەیەكی ئەڵمانی هێرشدەكاتە سەر ڤینیسیۆس جونیۆر

ڤینی تەنیا بۆڵە بۆڵ دەزانێت

Yariga App

یاریگا –

لۆتەر ماتیوس، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن هێرشێكی توند دەكاتە سەر ڤینیسیۆس جونیۆر و ریال مەدرید.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لۆتەر ماتیوس لە لێدوانێكیدا بۆ سكای سپۆرتس پێش رووبەرووبوونەوە ئاگرینەكەی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن گوتی؛

بێگومان ڤینیسیۆس جونیۆر یاریزانێكی نایابە، بەڵام بەردەوام یاریزانانی بەرامبەر بێزار دەكات، كاتێک رووبەڕووی لێدانێک دەبێتەوە جگە لە گلەی و بۆڵە بۆڵ هیچ كارێكی دیكە ناكات.

هەروەها لۆتەر ماتیوس رەخنەی لە ریال مەدرید گرت دوای ئەوەی زانیان رۆدری تۆپە ئاڵتوونیەكە دەباتەوە نەوەک ڤینیسیۆس بایكۆتی خەڵاتەكانی باڵۆندۆری 2024 یان كرد.

ئەمە نادادپەروەرییە، دەبوو یەکێک لە یاریزانانی ئێمە بیباتەوە، بۆیە بایکۆتی دەکەین، ئەمە کارێکە کە دەبێت مرۆڤ لێی دوور بکەوێتەوە، لە پێناو رێزگرتن لە رکابەر و یانەكانی دیكە هەروەها یاریزانانی دیكە.

ماتیوس ستایشی یاریزانەكانی بایرن میونشنی كرد و گوتی؛

گومان لەوەدا نییە کە بایرن ئەم وەرزە هێڵێکی هێرشبەری زۆر نایابی هەیە، کە هاوشێوەی وردی کاتژمێری سویسرییە، هەموو بەشێک بە تەواوی لەگەڵ بەشەکەی تەنیشتی دەگونجێت، هەماهەنگی نێوان پارچەکان زۆر وردە، ئەمەش بەرهەمێکی هونەری لە بەرزترین ئاستی کوالێتی دروست دەکات.

ئەم وەرزە بە هەبوونی مایكڵ ئۆلیسی، هاری كەین، لویس دیاز، لێنارت كارڵ و سێرجی گنابری لە هێڵی هێرشبەری توانایەكی سەرسوڕهێنەریان هەیە، لە ئەوروپا تەنیا بارسێلۆنا كێبڕكێی دەكات، ئەوانیش هێڵێكی هێرشبەری هاوشێوەیان هەیە، ئەم دوو تیمە باشترین هێڵی هێرشبەریان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button