پریڤیوی یاریی سپۆرتینگ V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ سپۆرتینگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر سپۆرتینگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

ئارسیناڵ لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە پلەی یەكەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی بایەر لیڤەركوزن بوویەوە بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگیش بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی 9 خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوەیە.
لە بەرامبەردا سپۆرتینگ لە قۆناخی خول – كۆمەڵەكان لە ریزبەندی حەفتەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی شازدە و لەو قۆناخەشدا رووبەڕووی بۆدۆ گلیمت بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون هەشت گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سپۆرتینگ بە بێ یولێمان، یانیدس، سانتۆس و كوێندا رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.
ئارسیناڵ بە بێ تیمبەر، بوكایۆ ساكا، ئیزێ، هینكاپێ و میكێل مێرینۆ رووبەڕووی سپۆرتینگ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سپۆرتینگ
سێلڤا
فرێسێندا، دیۆماندێ، ئیناسیۆ، ئاراوخۆ
براگانچا، مۆریتا
كاتامۆ، ترینكاو، پۆتێ
سوارێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، مۆسكوێرا، هینكاپێ
زوبیمێندی، رایس، ئۆدیگارد
مادویكێ، یۆكێرێش، ترۆسارد



