چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V بایرن میونشن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكە و ئاگریندا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشن بكات، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

ریال مەدرید لە یاریی رابردوویدا بەرامبەر مایۆركا لە لالیگا شكستیهێنا و جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ 7 خاڵ بەرزبوویەوە و چانسی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی كەمبووەتەوە.

لە بەرامبەردا بایرن نزیكە لەوەی نازناوی ئەم وەرزەی بۆندسلیگا بباتەوە و بە جیاوازی 9 خاڵ لە پێش بۆڕووسیا دۆرتموندی دووەمەوە دێت.

لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگدا رووبەڕووی ئاتاڵانتا بوویەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی هاتن و چوون 10 گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەكەی لێبردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 28 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 12 یاریی ریال مەدرید براوە بووە، 12 یاریی بایرن میونشن و چوار یارییش یەكسان بوون.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە 9 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشنە.

بایرن میونشن لە 9 یاریی رابردوودا بەرامبەر ریال مەدرید هیچ بردنەوەیەكی بەدەستنەهێناوە (7 دۆڕان، 2 یەكسان بوون).

ریال مەدرید بە 309 بردنەوە و بایرن میونشن بە 248 بردنەوە ئەو دوو یانەیەن كە زۆرترین بردنەوەیان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ و جامی ئەوروپادا بەدەستهێناوە.

ریال مەدرید بۆ جاری 22 و بایرن میونشن بۆ جاری 24 گەیشتوونەتە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ تیبۆ كۆرتوا، رۆدریگۆ، فێرلاند مێندی و دانی سێبایۆس رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.

بایرن میونشن بە بێ سڤێن ئولریخ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

لونین

ترێنت ئارنۆڵد، میلیتاو، هاوسن، كارێراس

 چوامینی، ڤاڵڤێردی

گولەر، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس

ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بایرن میونشن

نۆیەر

لایمەر، ئوپامیكانۆ، كیم، دەیڤز

كیمیچ، پاڤلۆڤیچ

ئۆلیسی، گنابری، دیاز

هاری كەین

بابەتی زیاتر

Back to top button