
یاریگا –
زەوڕا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر زاخۆ یاریی دەکات و لوئەی سەڵاحی راهێنەری تیپەۆەش رەخنە لە خشتەی یارییەکانیان دەگرێت.
چوارشەممە ( 8ـی نیسانی 2026 ) لە گەڕی 27ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کاتژمێر 5ـی ئێوارە زەوڕا لە یاریگای زاخۆ رووبەڕووی زاخۆ دەبێتەوە، پێش یارییەکە لوئەی سەڵاح راهێنەری زەوڕا رەحنەی ئاڕاستەی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کرد، لوئەی دەڵێت ئێمە هەردەبێ لە رێگا بین بەرەو شارەکان کە ئەمەش کاریگەری لەسەر تیپەکەم درووست دەکات.
لوئەی سەڵاح، راهێنەری زەوڕا بەگشتی دەربارەی ئامادەکارییان بۆ یارییەکەی بەرامبەر زاخۆ رایگەیاند:
زاخۆ تیپێکی باشە، خاوەن یاریزانی ئاستبەرز و راهێنەرێکی بەتوانان، دەناڵێنین لەدەست یارینەکردنی چەند یاریزانێک وەکو برایان و محەمەد قاسم، بەڵام بە هاتنەوەی یاریزانە نێودەوڵەتیەکانمان ریزی تیپەکەمان باشتر دەبێت، خشتەی یارییەکانمان زۆر خراپە و ئێمە هەر لە رێگاین بەرەو شارەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانەکان درووست دەکات، پێویستە باشتر بیر لە دانانی خشتەکان بکرێتەوە و چەند یانەیەک نەبێتە قوربانی.
زەوڕا بە 47 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەم دێت و بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ یانەی تەڵەبە کە لە ریزبەندی چوارەم دایە، زاخۆش 43 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.



