ئیتاڵیاگرنگترین

ناپۆلی هۆشداری توند بە لوکاکۆ دەدات

Yariga App

یاریگا –

کێشەکانی نێوان ناپۆلی و رومێلو لوکاکو بە چارەسەنەکراوی ماوەتەوە و یانەکە کۆتا ئاستی هۆشداریی بە یاریزانەکەی دەدات.

ئەستێرە بەلجیکیەکە ساڵی 2024 لە چێڵسی ئینگلیزیەوە پەیوەندی بە ناپۆلیەوە کرد، کە 10 جار گواستنەوەی لەنێوان یانە جیاوازەکانی ئەوروپا ئەنجامداوە.

لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو لوکاکو جۆرێک یاخیبوونی لە ناپۆلی بەرپاکرد و ئامادەنەبوو بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راهێنەکان ئەگەرچی لەلایەن یانەکەشیەوە بانگهێشتنامەی بۆ رۆشتبوو، بەڵام وەڵامی نەدانەوە. ئەوەش وایکرد ناپۆلی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی هەڵوێستی خۆیان رابگەیەنن. هاوکات باس لە گرتنەبەری سزای قورسیش دەکرێت کە رەنگە تا کۆتایی وەرزەکە دووربخرێتەوە.

لوکاکو یاخی دەبێت؛ ناپۆلی بیر لە سزای توند و دوورخستنەوەی یەکجاری دەکاتەوە

لە نوێترین پێشهاتدا لە زاری جیوڤانی مانای بەڕێوەبەری ناپۆلیەوە پەیامێک بەگوێی یاریزانە 32 ساڵییەکە دراوە کە چاوەڕوانی سزا بکات لەپای کردەوەکانی. مانا وتی

لوکاکو دەبێت بەرپرسیارێتی کردەوەکانی هەڵبگرێت. ئەو نەگەڕایەوە کاتێ کە پێشمانوت بگەڕێتەوە و لە بەلجیگا هەڵسەنگاندن بۆ پێکانەکەی بکرێت. لای ئێمە بەرژوەندی تیمەکە لەپێشینەی هەمووشتێکە. بۆیە رێکاری خۆمانی بەرامبەر دەگرینەبەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button