
یاریگا –
ئیدێر میلیتاو دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەی ریال مەدرید و بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر بایرن میونشن ئامادە دەبێت.
سبەی لە لووتکەی چامپیۆنزلیگ و لە یاریی چوونی چارەکی کۆتایی ئەو پاڵەوانێتتیە کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ریال مەدرید بارمیوانداریی بایرن میونشن دەکات. بۆ ئەو یارییەش میلیتاو دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن کە چوار مانگە بەهۆی پێکانێکی سەختەوە دابڕابوو.
لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ڤینسییۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی وەسفێکی نایابی هاونیشتیمانیەکەی کرد و بە باشترینی جیهانی ناوبرد
هەرکاتێک یەکێک لە پێکان دەگەڕێتەوە ئەوکات زۆر بەهێزتر و باشتر دەبین. ئیدێر میلیتاو گەڕاوەتەوە، جود بێڵینهامیش هەروا، فێرلاند مێندی و دانی سیبایۆسیش دەگەڕێنەوە. بۆ تیمەکەش ئەوە باشترە.
دڵخۆشین بە گەرانەوەی میلیتاو. ئەو باشترین دڵی بەرگرییە لە جیهاندا.
🚨 Vini Jr: “We’re happy to have Éder Militão back. He’s the best in the world”. 🌎🔝 pic.twitter.com/Prd87LLoIy
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 6, 2026



