عێراقکوردستان

قوەجەوییە سزای تووندی بەسەردا سەپێنرا

هەولێر سوودمەندی یەکەمی سزاکەی سەر جەوییە یە

Yariga App

یاریگا –

قوەجەوییە بە تووندی سزادرا و یانەی هەولێریش سوودمەندی یەکەمی ئەو سزایە کە بەسەر جەوییەدا سەپێنراوە.

لیژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کۆمەڵێک سزای بەسەر قوەجەوییە دا سەپاند، دوای رووداوەکانی یاریی نێوان قوەجەوییە و شوڕتە لە گەڕی 25ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، بە هۆی بەکارهێنانی وشەی رەگەزپەرستی دژی مەحمود مەواس یاریزانی سووری یانەی شوڕتە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی جەوییە بەبڕی 10000000 دە ملیۆن دینار.

بە هەمان هۆکار لیژنەی رێککاری بڕیاریدا دوو یاریی داهاتووی جەوییە لە نێو یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بکرێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی یانەی هەولێرە کە لە گەڕی 30ـی خولەکە میوانداری هەولێر دەکات، بەپێی ئەم بڕیارەش یارییەکە بەبێ ئامادەبوونی هاندەران بەڕێوەدەچێت.

قوەجەوییە بە 60 خاڵ پێشەنگی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی گرتووە، شوڕتە 56 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button