ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بڕیاری مانەوەی ئەستێرەیەکی دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی هێشتنەوەی ئەستێرەیەکی دەدات و ئەوەشی لە رێگەی بریارەکەیەوە بە یاریزانەکە گەیاندووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پیشوەخت خۆرخێ مێندێشی بریکاری جواو کانسێلۆی ئاگەدارکردووەتەوە کە دەیانەوێ بەرگریکارەکەی لای راست لە یانەکەیان بهێڵنەوە.

کانسێلۆ لە گواستنەوەکانی زستانە لە هیلالی سعوودیەوە پەیوەندی بە بلاوگرانا کرد بۆ ماوەی کۆتا شەش مانگی وەرزەکە.

ئەستێرە پۆرتوگالیەکە کە پێشتریش هەر بەخواستن لە ریزەکانی بلاوگرانا بووە، لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئاستێکی بەرچاو پێشکەش دەکات و تواناکانی بووەتەجێی رەزامەندەی هانزی فلیکی راهێنەر.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە خودی کانسێلۆش خۆشحاڵە بە مانەوە لە بارسێلۆنا و هاندەری ئەو یانەیە. ئێستا ئەوەی ماوەتەوە گفتوگۆی نێوان بارسا و هیلالە سەبارەت بە میکانیزم و وردەکاریی گرێبەستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button