ئینگلتەراگرنگترینمۆندیالی 2026

ئەستێرەیەک بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا دەگەڕێتەوە

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی سێ شێرەکە

Yariga App

یاریگا –

ریس جەیمس، بەرگریکار و کاپتنی یانەی چێڵسی، دەبێتە مژدەبەخشێکی گەورە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و گەڕانەوەی لە پێکانەکەی نزیک بووەتەوە.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم مانگە یان لە سەرەتای مانگی ئایاردا جەیمس دەگەڕێتەوە ناو یاریگاکان، ئەمەش هەناسەیەکی ئاسودەیی بە تۆماس تۆخێل، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبەخشێت.

ریس جەیمس
ریس جەیمس لەگەڵ چێڵسی

گەڕانەوە لە کاتێکی چارەنووسسازدا

جەیمس بەدەست پێکانێکی ماسولکەیی دەیناڵاند، لە کاتی دۆڕانەکەی مانگی رابردووی چێڵسی بەرامبەر نیوکاسڵ تووشی ئەو پێکانە هات، لە سەرەتا مەترسی ئەوە هەبوو کە دوو مانگ لە یاریگاکان داببڕێت و تەنانەت مۆندیالی 2026ـشی لەدەستبدات، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری ئەرێنی روویداوە.

پێویستی تۆخێل بە جەیمس لە مۆندیال

توخێل، جەیمس وەکوو بژاردەی یەکەمی خۆی بۆ باڵی راستی بەرگری دەبینێت، لە یارییە دۆستانەکانی مانگی ڕابردوو بەرامبەر ئۆرۆگوای و یۆنان، هەریەکە لە بێن وایت و تینۆ لیڤرامێنتۆ نەیانتوانی ئاستێکی قایلکەر پێشکەش بکەن. هەرچەندە تۆخێل بژاردەی وەک جێد سپێنس و ئێزری کۆنسای لەبەردەستە، بەڵام تاوەکوو ئێستا گرنگییەکی وای بە ئالێکساندەر ئارنۆڵد نەداوە.

دۆخی چێڵسی و گرێبەستە نوێیەکەی جەیمس

یانەی چێڵسی کە ئێستا لە پلەی شەشەمی پرێمەرلیگدایە، خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی ئامادە دەکات و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی گەڕانەوەی کاپتنەکەیانن. جەیمس کە وەرزێکی نایابی بەڕێکردووە و تەنانەت لە هێڵی ناوەندیش درەوشاوەتەوە، لەم دواییانەدا گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2032 لەگەڵ بلووز نوێکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button