ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر هۆکاری ناکۆکییەکانی لەگەڵ چابی ئاڵۆنسۆ رووندەکاتەوە

"گرێبەستەکەم نوێدەکەمەوە"

Yariga App

یاریگا –

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەت؟

پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز هەیە و هیوادارم بەم زووانە لە کاتێکی گونجاو لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم دەگەینە رێککەوتن و و دەتوانم لێرە لە یانەی خەونەکانم بەردەوام بم.

بۆچی لە سۆشیاڵ میدیا ماڵئاواییت لە چابی ئاڵۆنسۆ نەکرد؟

ساتێکی ناخۆش بوو بۆ من، خولەکی کەم بەشدارییم لە زۆر یارییدا دەکرد، هەر راهێنەرە و تێڕوانینی تایبەت بە خۆی هەیە و رەنگە ئێمە بە باشی لەگەڵ یەکدی نەگونجابین.

خەڵکی دەڵێن کاتێک ئێمباپێ یاریی دەکات، تیپەکە باش نییە؟

خەڵک زۆر شت دەڵێن، کاتێک چەندین یاریزانی نایاب پێکەوە یاریی دەکەن، هەمووان قسەیان لەسەر دەکەن.

تێڕوانیت دژی رەگەزپەرستی؟

بابەتێکی قورسە و زۆر روودەدات، بینیمان لەم دواییەدا لامین یامال بەدەستییەوە دەیناڵاند، دەبێت لەم بابەتەدا پێکەوە دژی بین.

ئالڤارۆ ئاربێلوا؟

لەگەڵ ئاربێلوا پەیوەندییەکی تایبەتم هەبووە وەکوو ئەوەی لەگەڵ ئانچیلۆتی هەمبوو. ئەو هەمیشە بۆی روونکردوومەتەوە چی لە من دەوێت، من هەمیشە هەموو توانای خۆم پێشکەش کردووە و بەردەوامیش دەبم. پێم وانییە هەرگیز بۆ ماوەیەکی زۆر بێ گۆڵ بووبم، لەم ساتە خراپە فێربوومە و دەمەوێت بەردەوام بم لە فێربوون. باشترین یاریزانەکان هەمیشە دۆخەکان هەڵدەگەڕێنەوە.

تووڕەبوونت بەهۆی گۆڕانکاریپێکردنت لە کلاسیکۆ؟

شتێکی ئاڵۆز ئاڵۆز بوو، داوای لێبوردنم لە تیپەکە، راهێنەر، و هاندەران کرد. لە هەموو یارییەکاندا بەشداریم دەکرد و نەمدەویست بگۆڕدرێم چونکە هەستم دەکرد ئاستم باشە و گۆڕینەکە هەڵە بوو. لەدوای یارییەکە، بە مێشکێکی ئارامەوە، تێگەیشتم کە هەڵەم کردووە. من گەنجم، تەمەنم 25 ساڵە. ئەزموونێکی زۆرم هەیە، بەڵام هەموو رۆژێک شتێک روودەدات کە یارمەتیم دەدات بەرەوپێش بچم و ببمە نموونەیەکی باشتر بۆ منداڵان و کەسانی دیکە.

فیکەی هاندەران؟

ئێستا زۆر هەست بە باشی دەکەم، بە ساتێکی سەخت لەم وەرزەدا تێپەڕیوم، کە بێ گۆڵ بووم هاندەران فیکەیان بۆ لێدام، بەڵام ئەمە هەمووی بۆ فێربوون بوو. لە رووی جەستەییەوە باشم، لەنێو یانەکە و لە ماڵەوەش لەگەڵ راهێنەرێکی توانای جەستەیی کار دەکەم تاوەکوو 100% بۆ تیمەکەم ئامادە بم.

ئەمە بێزارت دەکات کە دەڵێن کاتێک لەگەڵ ئێمباپێ یاریی دەکەیت پابەندبوونی بەرگری کەمە؟

بێگومان بێزارکەرە، بەڵام خەڵکی بۆ ئەوە هەن کە چیان بووێت بیڵێن. ئێمە پێویستە گوێ لە راهێنەر بگرین. ئەوەی لە دەرەوە دێت کاریگەری لەسەرمان نییە، دەتوانین ئاستمان لە رابردوو باشتر بکەین و ببینە پاڵنەری یەکدی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button