ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ باوکی رۆمێرۆ بڕگەی شکاندنی گرێبەستی کاپتنەکەی تۆتنهام ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

باوکی کریستیان رۆمێرۆی کاپتنی تۆتنهام لە میدیا قسە لەبارەی گرێبەستی کوڕەکەی و هەبوونی بڕگەی شکاندنی دەکات.

بە سەرکردایەتی ئەو کاپتنە ئەرجەنتینییە لەم وەرزەدا یانەی سپێرز دووچاری وەرزێکی زۆر خراپ بوونەتەوە و ئێستا هەوڵ دەدەن بە رابەرایەتی ڕۆبێرتۆ دی زێربیی ڕاهێنەری نوێ، لە شەرمەزاری دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ ڕزگاریان ببێت.

رۆمێرۆ یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی پێکهاتەکە و هاوینی رابردوو دەنگۆی رۆیشتنی هەبوو، پێش ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی باکووری لەندەن نوێ بکاتەوە، بەڵام لە چەند هەفتەی رابردوودا دەنگۆی رۆیشتنی جارێکی دیکە گەرم بووەتەوە و ئێستا ڤیکتۆری باوکی، وردەکاریی دەربارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا کردووە.

ڤیکتۆر لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ کادینا 3 دەڵێت:

رۆمێرۆ دوو ساڵی دیکە لە گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام ماوە و بەهای شکاندنی گرێبەستەکەی زۆر بەرزە. یانە ئینگلیزییەکە رێگەی نادات بە خۆڕایی بڕوات؛ بەهاکەی لەنێوان 37.8-53 ملیۆن پاوەندە. بەلای منەوە وادەردەکەوێت کە دەیانەوێت ئەو پارەی لێیان خەرجکردووە بەدەستی بهێننەوە.

تۆتنهام لە 2021 بە بەهای 43 ملیۆن پاوەند رۆمێرۆی لە ئاتاڵانتاوە گواستەوە و زیاتر لە 150 یاریی بۆ یانەکە کردووە، وەرزی رابردووش یارمەتی یانەکەیدا لە بردنەوەی یۆرۆپالیگ.

پێشتر راپۆرتەکان لە ئیسپانیاوە ئەوەیان بڵاوکردبووەوە کە مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بە بڕی 52 ملیۆن پاوەند هەیە، ئەگەر یانەکانی ریال مەدرید، ئاتلێتیکۆ مەدرید یان بارسێلۆنا بیانەوێت پەلکێشی بکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، لەوانەیە نرخی رۆمێرۆ وەکوو پێشتر بەرز نەبێت، سەرەڕای ناوبانگ و مێژووەکەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە یارمەتی ئەرجەنتینیدا بۆ بردنەوەی جامی جیهانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button