راپۆرت: شۆڕشه‌كه‌ی به‌لجیكا
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: کامەران پاڵانی
له ساڵی (2000)، هه‌ردوو وڵاتی (به‌لجیكا) و (هۆڵه‌ندا) میوانداری یاریه‌كانی یۆرۆیان كرد، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا بوو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی (ئیتاڵیا، توركیا، سوید). هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ته‌نها 3 خاڵی كۆكرده‌وه و له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان، ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد. ئه‌م ئه‌نجامه خراپه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه بووه باس و خواسی ناوه‌نده وه‌رزشیه‌كانی به‌لجیكا، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له لای خۆیه‌وه شیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرد، كێشه و گرفته‌كانیان ده‌خسته ڕوو له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنه‌كانیان. كه‌سێك ڕاوبۆچوونی له گشتیان جیاواز بوو، كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ری خسته ڕوو، كه یه‌كه‌م جار بوو، به‌لجیكیه‌كان به‌ر .گوێیان بكه‌وێت، ئه‌و كه‌سه‌ش (كریس ڤان دێر هاخین) بوو.
ڤان دێر هاخین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌لجیكا كۆبوویه‌وه، پلان و ستراتیجیه‌تی خۆی بۆ خستنه ڕوو، پێێ ڕاگه‌یاندن كه ده‌بێت گۆڕانكاریه‌كان له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكات، له قوتابخانه و ئه‌كادیمیاكانی فێربوونی منداڵان، وا له منداڵه‌كان بكه‌ین حه‌ز به یاری كردنی تۆپی پێ بكه‌ن، چێژ له وه‌رزشه‌كه وه‌ربگرن، هه‌ر ڕۆژێك گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌یانیه‌كه‌ی بكه‌ن.
كریس به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه كاری له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی تۆپی پێێ وڵاته‌كه‌ی كرد، كه ئێستا هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا یه‌كه‌می ریزبه‌ندی مانگانه‌ی فیفایه بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان:
- فێركردنی ڕاهێنه‌ران:- له لای ڤان دێر هاخینه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی گۆڕانكاریه‌كان به فێركردنی ڕاهێنه‌ران ده‌ست پێده‌كات، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ڕاهێنه‌ران سه‌ره‌تا كه‌سایه‌تی یاریزانه لاوه‌كان بناسن، پاشان هه‌ر یارزانێك و ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ دروست بكرێت.
- گۆڕینی شێوازی دابه‌شكردنه بچووكه‌كان: منداڵه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه یاری بكه‌ن كه خۆیان ده‌یانه‌وێت، نه‌ك به‌و شێوه‌یه‌ی كه گه‌وره‌كان ده‌یانه‌وێت. بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر منداڵێك بخه‌یته سه‌ر پایسكلێكی گه‌وره، ده‌ڵێت ئایا تۆ شێتیت؟ به‌داخه‌وه ئه‌مه له تۆپی پێی به‌لجیكی ڕوو ده‌دات، ئێمه له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا داوا له منداڵه‌كان ده‌كه‌ین، كه 11 دژی 11 یاری بكه‌ن، یان 8 دژی 8. به‌ڕاستی ئه‌وان توانایان نییه ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌ك منداڵێك، كه‌ی ده‌ستم به یاریكردن كرد؟
بۆ نموونه، له ته‌مه‌نی 6 ساڵێدا من و براكه‌م له ماڵه‌وه و پارك كۆڵانه‌كاندا، 1 دژی 1 یاریمان ده‌كرد، دریبمان ده‌كرد و گۆڵمان تۆمار ده‌كرد، به‌ڕاستی شێوازێكی تایبه‌تیمان بۆ خۆمان درووست كردبوو. هه‌موو شتێك په‌یوه‌ست بوو له‌سه‌ر ئه‌و ژینگه خۆشه‌ی كه دروستمان كردبوو.
پێویسته منداڵه‌كان 1 دژی 1 یاری بكه‌ن بۆ ماوه‌ی دوو گێمی سێ خوله‌كی، پاشان براوه‌كه ده‌ڕواته لای ڕاست و دۆڕاوكه‌ش لای چه‌پ، پاش دوو یان سێ یاری، منداڵه دۆڕاوه‌كان یان براوه‌كان له به‌رانبه‌ر هاوشێوه‌كانیان یاری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌موویان گۆڵ تۆمار ده‌كه‌ن و یاریش ده‌به‌نه‌وه، تۆپی پێشیان له لادا خۆشه‌ویست ده‌بێت. له بیرمه له یه‌كێك له‌و یانانه‌ی كه ڕاهێنه‌رایه‌تیم ده‌كرد، چه‌ند باوكێك پێیان گوتم: كریس تۆ شێتیت؟ چی ده‌كه‌یت؟ تۆپی پێ یاریه‌كی به كۆمه‌ڵه و تۆش وا له منداڵه‌كان ده‌كه‌یت 1 دژی 1 یاری بكه‌ن! به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامیانم دایه‌وه: به‌ڵێ تۆپی پێ یاریه‌كی به كۆمه‌ڵه، به‌ڵام له‌و كاته‌ی كه یاریزانه‌كان له ته‌مه‌نی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان بن. منداڵه‌كان نایانه‌وێت هه‌ر پاس بده‌ن و تۆپه‌كه بجوڵێنن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت ته‌نها دریب بكه‌ن و گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
پێشتر منداڵانی ته‌مه‌ن 6 ساڵانمان به‌م شێوه‌یه فێری یاری كردن ده‌كرد، 5 دژی 5، تووشی كێشه‌یه‌كی زۆر ده‌بووین، ته‌نها 1 تۆپ له یاریگادا ده‌بوو، ئه‌مه‌ش وای له هه‌ندێك له منداڵه‌كان ده‌كرد له ته‌واوی یاریه‌كه‌دا ته‌نها 1 جار تۆپیان به‌ر پێ بكه‌وێت! منداڵه‌كان پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌م جۆره ڕاهێنان كردنه، پێیان ده‌گوتین كه ئێمه حه‌زمان له تۆپی پێ نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك چێژ به‌خش نییه، پاشان یانه‌كانیان به‌جێ ده‌هێشت و به ته‌واوه‌تی وازیان له یاری كردن ده‌هێنا.
- پێدانی ئازادی زیاتر به یاریزانه‌كان: كاتیك 45 ساڵ پێش ئێستا ده‌ستم به یاری كردن كرد، له پارك و كۆڵانه‌كاندا یاریم ده‌كرد، نه ناوبژیوان لێ بوو، نه ڕاهێنه‌ر، بۆیه هه‌رچیم بویستایه و به خه‌یاڵم بهاته‌یه ئه‌نجامم ده‌دا، چونكه ئازادی و سه‌ربه‌ستی ته‌واوم هه‌بوو. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت یاریزانی كارامه و لێوه‌شاوه دروست بكه‌یت، ئه‌وا پێویسته ژینگه‌یه‌كی پڕ له ئازادیان بۆ دروست بكه‌یت. ڕاهێنه‌ر پێویسته ڕۆڵی ڕێنمونیكار بۆ یاریزان بنوێنێت بۆ یارمه‌تیدانیان به گه‌یشتن به باشترین ئاستیان، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری پله‌یسته‌یشن بێت، نابێت پێیان بڵێت ئه‌مه بكه‌ن و ئه‌وه نه‌كه‌ن. نابێت ڕاهێنه‌ر له بری یاریزانه‌كان بڕیار بدات، به‌ڵكو پێویسته ژینگه‌یه‌كی له‌باریان بۆ دروست بكات، یارمه‌تیده‌ریان بێت ئه‌گه‌ر پێویستی كرد. وازیان لێ بهێنن كه خۆیان بدۆزنه‌وه، ئه‌وان زۆر له‌وه زیره‌كترێكن كه ئێوه بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه.
- وا له یاریزانه‌كان بكه تۆپیان خۆش بوێت و ڕاهێنانه‌كان وه‌ك یاریه‌كان بێت: تۆپی پێ یاریه‌كی ئاڵۆزه و پڕه له هاوكێشه‌ی دروستكردنی بڕیار، بۆیه پێویسته منداڵه‌كان له ژینگه‌یه‌كدا بن بتوانن خۆیان بڕیار بده‌ن، هه‌ر كه پاس دان ده‌ستی پێكرد، پێویسته راهێنه‌ر دوور بكه‌وێته‌وه له ته‌داخول كردن، به‌ڵكو بانگی منداڵه‌كان بكات به‌وه‌ی خۆیان یاریه‌كه بخوێننه‌وه و بڕیار بده‌ن و گرنگی كات و شوێنیش بزانن. بۆیه پێویسته بوه‌ستین له گرنگیدان به خۆگه‌رم كردنی منداڵه‌كان و توانای جه‌سته‌ییان، پێویسته بیانخه‌ینه شوێنێك كه خۆیان ڕكابه‌ره‌كانیان بخوێننه‌وه و فێری چۆنێتی دروستكردنی بۆشایی بن. منداڵه‌كان ئه‌م كارانه ته‌نها به شێوه‌ی پراكتیكی فێر ده‌بن.
كاتێك منداڵ بووم، ده‌بوو له‌م ڕاهێنان بۆ ئه‌و ڕاهێنان بڕوایه‌ین، كه زۆر بێزاركه‌ر بوو، وا ڕاهاتبووین كه پرسیار له ڕاهێنه‌ر بكه‌ین: به‌ڕێزم كه یاری ده‌كه‌ین؟ وه‌ڵامی ده‌داینه‌وه: ئه‌گه‌ر ڕاهێنانه‌كان به باشی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وا له كۆتایی ڕاهێنانه‌كه یاری ده‌كه‌ن! ئێمه هه‌ستاین به گۆڕینی ئه‌مه به ته‌واوه‌تی و ڕاهێنه‌رانمان فێر كرد كه وا له منداڵه‌كان بكه‌ن تۆپی پێیان زۆر خۆش بوێت، پاشان یارمه‌تیان بده‌ن كه زیاتر و زیاتر فێر ببن.
- بردنه‌وه گرنگ نییه: تاكو ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی 14 ساڵی، ڕیزبه‌ندیمان نییه، بۆیه پێویست ناكات ڕاهێنه‌ر نیگه‌ران بێت ده‌رباره‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه و هه‌وڵدان بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌كان، ته‌نها به‌ره‌وپێشبردنی منداڵه‌كان گرنگه. له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا، ڕاهێنه‌ران گرنگی به بردنه‌وه ده‌ده‌ن، له‌م پێناوه‌شدا به‌شداری به باشترین یاریزانه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا له هه‌ندێك منداڵ ده‌كات كه یاری نه‌كه‌ن یان زۆر كه‌م یاری بكه‌ن! ئێمه هه‌ستاین به دابه‌شكردنی یاریه‌كان بۆ 4 گێم، له نیوه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م و سێیه‌مدا، پێویسته راهێنه‌ران به‌شداری به گشت یاریزانه یه‌ده‌گه‌كانیان بكه‌ن.
- گرنگیدان و پاراستنی ئه‌وانه‌ی زوو پێش ناكه‌ون: ئه‌و یاریزانانه‌ی كه پێش ناكه‌ون یان به كه‌می پێش ده‌كه‌ون، ده‌یان هێنینه ئاستێكی خوار ته‌مه‌نی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له یاریه‌كدا یاری بكه‌ن كه هاوئاستی یاری كردنیان بێت و توانا تاكه كه‌سیه‌كانیان ده‌ربخه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌مان نه‌كردایه، ئه‌وا ئێستا چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌ده‌ست ده‌دا، كه دره‌نگ پێگه‌یشتن و به‌ره‌وپێش چوون: درایس مێرتێنز و كیڤن دی برۆین. له ڕاستیدا دی برۆین له‌گه‌ڵ ئاسته جیاوازه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا نه‌دره‌وشایه‌وه، تاكو گه‌یشته هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكای خوار 19 ساڵ، كه ئێستا ئه‌م یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی پرێمه‌رلیگ و جیهان.