ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ ئەستێرەیەک گەڕایەوە مەشقەکانی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

فێرلاند مێندی، بەرگریکاری ریال مەدرید گەڕایەوە مەشقەکانی یانەکەی.

ئەمڕۆ دووشەممە، فێرلاند مێندی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی ریال مەدرید، دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی، بەشداری لە مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەیدا کردەوە.

گەڕانەوەی مێندی لە کاتێکدایە کە یانە مەدریدییەکە خۆی بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بایرن میونشن ئامادە دەکات.

گەڕانەوەی مێندی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هاندەرانی ریال مەدرید و ئالڤارۆ ئاربێلوا. لە یاریی رابردوو راهێنەرەکەی ریال مەدرید ناچار بوو لە نێوان فران گارسیا و کارێراس یەکێکیان هەڵبژێرێت، گەڕانەوەی مێندی دەبێتە کلیلی چارەسەر بۆ هێڵی بەرگریی یانە مەدریدییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button