ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ رافینیا گەڕایەوە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

رافینیا، هێرشبەری بارسێلۆنا، بەرازیلی جێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، رافینیا دوای بەسەربردنی هەفتەیەک لە بەرازیل، ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا و ئامادەکارییەکان بۆ چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی چڕدەکاتەوە.

رافینیا بەهۆی پێکانەکەی زۆر دڵتەنگ بوو، لە دۆخێکی دەروونیی سەختدابوو، هەر بۆیە داوای لە بارسێلۆنا کردبوو هەفتەیەک مۆڵەتی پێبدەن بۆ ئەوەی لە بەڕازیل بمێنێتەوە و هەر لەوێ لەلای پزیشکێکی متمانەپێکراو دەستی بە وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی کردبوو.

26ـی ئاداری 2026 هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بووەوە، رافینیا بەهۆی پێکان بەشداریی گێمی دووەمی نەکرد و سامبا 1-2 یارییەکەی دۆڕاند.

پێکانەکەی رافینیا گورزێکی گەورەیە بۆ یانە کالوونیەکە و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە حەوت یاریی داهاتووی یانەکەی بێبەش دەبێت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونیەکە، رافینیا پاش گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە دەستپێدەکات و دەیەوێت بۆ یاریی کلاسیکۆ لە 10ـی مانگی 5 بگەڕێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button