کەشێکی شێتانەیە؛ سێرجی گنابری باس لە رووبەڕوونەوەی ریال مەدرید دەکات
گنابری ستایشی مەدرید دەکات بەڵام لێیان ناترسێت

یاریگا –
سێرجی گنابری، ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، بەر لە رووبەڕووبوونەوە چارەنووسسازەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هۆشداری دەداتە ریال مەدرید .
کەشی بێرنابیۆ و متمانەی بایرن
لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی، گنابری ستایشی کەشی یاریگای بێرنابیۆ دەکات، بەڵام جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیپەکەی بە هیچ شێوەیەک ناترسێت و دەیانەوێت تۆڵەی شکستی قۆناخی پێش کۆتایی دوو ساڵ لەمەوبەر بکەنەوە.
Serge Gnabry (Stuttgart, 1995) recibe a AS antes del Madrid-Bayern de Champions. Es pieza clave para Kompany. Y si Kane no llega, lo será aún más.
✍️ @AS_AGabilondo pic.twitter.com/TwV5q7qT4N
— Diario AS (@diarioas) April 6, 2026
کەشێکی شێتانە و سەرسوڕهێنەرە، بەڕاستی چێژبەخشە یاریی لێ بکەیت تەنانەت ئەگەر وەکوو رکابەریش یاریی لێ بکەیت.
جەنگی هێرشبەرەکان
هەرچەندە گنابری دانی بە توانا سەرسوڕهێنەرەکانی ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ دانا و بە هێرشبەری مەترسیدار وەسفی کردن، بەڵام متمانەی تەواوی بە هێڵی پێشەوەی بایرن هەیە و دەڵێت؛
ئێمە خاوەنی لویس دیاز، مایکڵ ئۆلیس، کەین و خۆمین، ژمارەکانمان لە ئاستی باشترینەکانی جیهاندایە، هێرشبەرانی ئێمەش هێندەی ئەوانەی مەدرید مەترسیدارن.
کاریگەریی کۆمپانی و ئامادەکاری بۆ مۆندیال
لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا، ئەستێرە ئەڵمانییەکە باسی لە شێوازی راهێنەرایەتی ڤینسێنت کۆمپانی کرد کە وایکردووە تیپەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەربکەوێت. سەبارەت بە مۆندیالی داهاتووش، گنابری پێی وایە هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە. هاوکات دڵخۆشیی خۆی دەربڕی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیال، کە وڵاتی رەسەنی باوکییەتی و یارییەکە بۆ ئەو و خێزانەکەی تایبەت دەبێت.



