
یاریگا –
ریال مەدرید لە بەردەم وەرزێکی بێ نازناودایە ئهمهش دوای ئەوەی ئومێدی بردنەوەی لالیگا بە ڕێژەیەکی زۆر لەدەستچوو، ئێستا تەنیا خەونی یانەکە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە.
دۆخەکە تەنیا یارییەک نییە، بەڵکو پەیوەستە بە داهاتووی کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورە؛ چونکە فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەکاری دەکات بۆ پاکتاوکردنی تیپەکە ئەگەر بەرامبەر بایرن میونشن تووشی شکست ببن.
ئاربیلوا برینەکەی دۆزیوەتەوە: نەبوونی پلانی B
ئەلڤارۆ ئاربیلوا، راهێنەره 43 ساڵانهكهی ریال مەدرید، کێشەیەکی گەورەی لە ناو تیپەکەدا دیاریکردووە. بە بڕوای ئەو، یانەکە پلانی دووەمی نییە. ئەمە تەنیا کێشەی تاکتیکی نییە، بەڵکو کێشەی کەسایەتی و رەفتارە؛ یاریزانە یەدەكەکان ناتوانن فشار بخەنە سەر یاریزانە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن، ئەمەش وایکردووە تیپەکە لە کاتی تەنگانەدا تووشی داڕمان بێت.
Los planes de futuro del Real Madrid, caer en Champions lo aceleraría todohttps://t.co/9HdZw5rVYL
— Defensacentral.com (@defcentral) April 5, 2026
سێ قوربانییە سەرەکییەکە کێن؟
ئەگەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ دەربچێت، سێ یاریزان هەن کە چانسی رۆیشتنیان لە هەمووان زیاترە تاوەکو یانەکە پارەی کڕینی یاریزانی نوێی پەیدا بکات: فلۆرێنتینۆ پێرێز
ئێدواردۆ کامافینگا: هەرچەندە بەهرەیەکی گەورەیە، بەڵام یانەکە پێی وایە هێشتا وەک ئهوهی چاوەڕوان دەکرێت ئهو ئاستهی پێشكهش نهكردووه، بەهۆی ئارەزووی یانەکانی پریمەرلیگ و پاریس سانجێرمان، کامافینگا دەبێتە فرۆشێكی گەورە بۆ مەدرید.
رائول ئاسێنسیۆ: سەرەڕای ئەوەی لە کاتی پێویستدا ئاستێکی باشی هەبووە، بەڵام بەهۆی گەڕانەوەی میلیتاو و کڕینی بەرگریگاری نوێ، مەدرید دەیەوێت بیفرۆشێت و پارەیەکی باشی لێ دەستبکەوێت.
دانی سیبایۆس: رۆیشتنی ئەم یاریزانە تەنیا کاتی ماوە و یەکێکە لەو بڕیارانهی كه كارگێری یانهكه بڕیاری كۆتاییداوه.
ئەوانەی نزیكن له رۆیشتن له یانهكه
لیستی ئەو یاریزانانەی کە داهاتوویان نادیارە درێژە؛ کارڤاخال گرێبهستهكهی کۆتایی دێت، ئالابا و رودیگەر کە گومانی زۆریان لەسەرە، مێندی کە رەتیدەکاتەوە بڕوات، هەروەها هەریەکە لە کاسێدۆ، ماستانتۆنۆ و گۆنزالۆ گارسیا لهوانهی بە خواستن یان بە فرۆشتن جێی خۆیان بکەنەوە. رۆدریگۆش بەهۆی پێکانەکەیەوە، رۆیشتنی لەم هاوینەدا بووەتە مەحاڵ.
شۆڕشێکی گەورە و حهفت یاریزانی نوێ
دێفێنسا سێنترال ئاشكرایكردووه، ریال مەدرید تەنیا بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، بەڵکو پێرێز پلانی بۆ شۆڕشێکی گەورە داناوە کە تێیدا 6 بۆ 7 یاریزانی نوێ دەهێنرێنە ناو تیپەکەوە. گەورەترین ئامانجی یانهكه رۆدری یاریزانی ناوەڕاستی مانچێستەر سیتییە، کە مەدرید دەیەوێت بیکاتە جەمسەری نوێی تیپەکەی ئاربیلوا.
یارییەکەی بایرن میونشن تەنیا بۆ گەیشتن بە پێش کۆتایی نییە، بەڵکو بڕیاردەرە لەسەر ئەوەی کێ لە مەدرید دەمێنێتەوە و کێ دەبێتە قوربانیی ئەم شۆڕشە نوێیەی فلۆرێنتینۆ پێریز.



