ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بێرناردۆ سیلڤا مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی لەکۆتایی ئەم وەرزە ماڵئاوایی لە مانچێستەر سیتی دەکات.

پێپ لیندەرس، یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەیان 4-0 لە لیڤەرپوول ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە بێرناردۆ سیلڤا ماڵئاوایی لە یانەکە دەکات و سیتیزنس جێدەهێڵێت.

هەموو چیرۆکێکی باش کۆتایی دێت، هیوادارم چێژ لە دوایین شەش هەفتەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی وەربگرێت.

بێرناردۆ سیلڤا لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت و وەکوو یاریزانێکی ئازاد یانەکە جێدەهێڵێت.

سیلڤا لە هاوینی 2017 مۆناکۆی فەرەنسی جێهێشت و بە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.

ئەو ناوەڕاستکارە 31 ساڵانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 450 یاریی بۆ مانچێستەر سیتی کردووە، 76 گۆڵی کردووە و 77 گۆڵی دروستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، شەش پرێمەرلیگ، پێنج جامی خولی ئینگلتەرا، دوو جامی یەکێتی ئینگلتەرا، سێ جامی قەڵخان و یەک نازناوی جامی جیهانی یانەکانی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button