ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئەگەری هەیە نیکۆ ویڵیامس لە مۆندیالی 2026 نەبینین

پێكان خه‌ریكه‌ خه‌ونی یاریزانه‌كه‌ له‌ناو ده‌بات

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری ئاتلێتیک بلباو، بەهۆی پێکانێکی ماسولکەیی لە رانیدا تووشی وەرزێکی سەخت بووە، ئەمەش له‌وانه‌یه‌ ببێتە هۆی بێبەشبوونی لە بەشداری لەگەڵ ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026.

نیکۆ دوای دوو مانگ دابڕان گەڕایەوە یاریگاکان، بەڵام لە شه‌ش یاریی ڕابردووی نێودەوڵەتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بێبەش بووە. لویس دێلا فوینتی، اهێنەری ئیسپانیا، مەرجی گەڕانەوەی ئاست و توانای جەستەیی بۆ بانگهێشتکردنەوەی داناوە

نیکۆ ویلیامز، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیک بلباو، بەهۆی کێشەی جەستەییەوە تووشی وەرزێکی زۆر قورس بووە ، ئەمەش رەنگە خەونی بەشداریکردنی لەگەڵ ئیسپانیا لە مۆندیالی 2026 له‌ناو ببات.

نیکۆ دوای چاکبوونەوەی لە پێکانێکی ماسولکەیی لە ڕانیدا گەڕاوته‌وه‌  یاریگاکان وەک یەدەك لە دۆڕانی ئاتلێتیک بلباو  بەرامبەر خێتافی لە خولی ئیسپانیدا بەشداری کرد.

ئەمە یەکەم یاریی بوو دوای دوو مانگ دابڕان، هەروەها سێیەم دۆڕانی یانەکەی بوو لە چوار یاریی ڕابردوودا، کە وایلێکردووە لە پلەی 11می ریزبەندیدا جێگیر بێت.

لەم وەرزه‌ی ئێستا،لە 20 یاریی خولی ئیسپانی نیکۆ تەنیا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئەسیستی هەبووە 

جێگەی ئاماژەیە، بارسێڵۆنا هاوینی رابردوو زۆر نزیک بوو لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز، بەڵام پێش ئەوەی گرێبەستەکە واژۆ بکرێت، بە شێوەیەکی لەناکاو هەڵوەشایەوە و یاریزانەکە بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئاماژەی بەوە کردووە کە له‌وانه‌ی نیکۆ فشارێکی زۆری لەسەر خۆی دروست کردبێت بۆ چاکبوونەوەی خێرا، ئەمەش بەهۆی نزیکبوونەوەی کاتی مۆندیالەوەیە.

کەمبوونەوەی هەلی نیکۆ ویلیامز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا

ئاست بەرزیی ڤیکتۆر مۆنیۆز، هێرشبەری ئۆساسۆنا لەم دواییانەدا لەگەڵ لارۆخا، هۆکارێکی تری لۆژیکییە بۆ ئەوەی لویس دێلا فوینتی زۆر گرنگی به‌ نیکۆ ویلیامز نه‌دات، سەرەڕای ئەوەی نیکۆ رۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2024 بۆ ئیسپانیا.

نیکۆ ویلیامزی 23 ساڵان لە شه‌ش یاریی رابردووی نێودەوڵەتی بێبەش بووە، کۆتا دەرکەوتنیشی لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو بوو لە یاریی ئیسپانیا بەرامبەر تورکیا.

دێلا فوینتی مەرجی گەڕانەوەی ئاستی جەستەیی تەواوی نیکۆ ویلیامزی داناوە بۆ ئەوەی دووبارە بانگهێشتی بکاتەوە، هەروەها دەبێت لەو یارییانەی کە بۆ یانەکەی ماونەتەوە، ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button