عێراقکوردستان

ئەحمەد خەلەف: پێویستە بە ووردی کار لەسەر چاککردنی هەڵەی یاریزانەکان بکەم

سەرکەوتن بەرامبەر تەڵەبە گرینگی تایبەتی هەبوو

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر تەڵەبە، ئەحمەد خەڵەف، راهێنەری دهۆک هێشتا پێی وایە یاریزانەکان هەڵەیان زۆرە و پێویستە زیاتر کاری لەسەر بکرێ.

دهۆک لە نێو یاریگا و لەبەردەم هاندەرانی خۆی، لە گەڕی 26ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق بە ئەنجامی 1 _ 0 لە تەڵەبەی بردەوە، یەکەم سەرکەوتنی ئەحمەد خەلەفی راهێنەر بوو دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی دهۆک کە لەدوو یاریی رابردوودا یەکسان بوونێک و شکستێکی بەدەست هێنابوو.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ئەحمەد خەلەف، راهێنەری دهۆک باسی لە گرینگی سەرکەوتنەکە کرد، ئەوەشی نەشاردەوە کە پێویستە زیاتر لەگەڵ یاریزانەکان کار بکات بۆ کەمکردنەوەی هەڵەکانیان:

پیرۆزبایی لە هاندەران و یاریزانان و کارگێڕی دەکەم، سەرکەوتن بەرامبەر تەڵەبە گرینگی زۆری هەیە چونکە یەکێکە لە یانە بەهێز و مێژووییەکانی عێڕاق، ئەمڕۆش وەکو دوو یارییەکەی رابردوو ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، پێویستە زیاتر کار لەسەر چاککردنی هەڵەکانی یاریزانان بکەین، یاریزانەکان ئەوەی لە توانایاندابێت لەنێو یاریگا پێشکەشی دەکەن، ئەمەش وادەکات لە داهاتوو ئەنجامەکان بەرەو باشی بچێت.

هەڵۆکانی چیا بە 37 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێن، یاریی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر گەڕمە یاریی دەکات، تەڵەبەش بە 48 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button