عێراقکوردستان

وەلی کەریم رەخنە ئاراستەی یاریزانەکانی دەکات

نازانم بەچ هۆکارێک یاریزانەکانم کشانەوە

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری نەورۆز رەخنەی تووند ئاراستەی یاریزانەکانی دەکات و دەڵێت لە یاریی دیالا هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ کشانەوە.

لە گەڕی 26ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ دیالا یەکسان بوو، لە خولەکی 49 و 83ـی یارییەکە دوو یاریزانی دیالا بە کارتی سوور کرانە دەرەوەی یاریگا، دیالا دوای دەرکردنی یاریزانەکانی تووانی گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکات، ئەمەش بووە هۆی نیگەرانی وەلی کەریمی راهێنەر و بەم هۆیەوە رەخنەی ئاراستەی یاریزانەکانی دەکات.

وەلی کەریم، راهێنەری سوور پۆشەکانی سلێمانی دەربارەی یارییەکە زیاتر گووتی:

لە یارییەکەی ئەمڕۆ سێ خاڵ لە نێو دەستی خۆمان بوو بەڵام ئەوە دۆخی تۆپی پێیە، توانیمان گۆڵێک تۆمار بکەین، دواتر یاریزانەکانم شڵەژانیان پێوە دیاربوو و کشانەوە بۆ بەرگریکردن، نازانم چ هۆکارێک وایکرد کە تیپی بەرامبەر یاریزانی دەرکراوە ئێمەش دەبێ بەرگری بکەین، هەوڵماندا کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەین و گۆڵی دووەم تۆمار بکەین، بەڵام نەمانتوانی و خاڵێک لە شکست باشترە.

بەم یەکسان بوونە نەورۆز خاڵەکانی گەیاندە 38 خاڵ و لە ریزبەندی نۆیەم دێت، دوو یاریی داهاتووش بەرامبەر کەرخ و مینا لە نێو یاریگای خۆی دەکات، دیالاش بە 32 خاڵ لە ریزبەندی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button