ئیسپانیاگرنگترین

بگەڕێوە مەغریب؛ هاندەرانی ئاتلێتیکۆ سووکایەتی رەگەزپەرستی بە یامال دەکەن

تۆ ناشیرینیت

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو 4ـی نیسان بارسێلۆنا لە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆ لە گەڕی 30ـی لالیگا بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بە سێ خاڵی یارییەکە گەڕایەوە بارسێلۆنا.

لامین یامال، هێرشبەری ئیسپانی دوای یارییەکە بە تووڕەییەوە یاریگای جێهێشت و راستەوخۆ چووە ژووری خۆگۆڕین، هانزی فلیک، راهێنەری یانە کاتالوونیەکە هۆکاری تووڕەبوونەکەی یامالی روونکردووەتەوە و گوتی:
کتومت نازانم چییە، یامال زۆر هەوڵیدا بەڵام گۆڵ و ئەسیستی نەکرد، یارییەکی پڕ جۆش و خرۆش بوو، حەزی دەکرد بەشداریی گۆڵ بکات، هەر بۆیە تووڕە بوو، ئاساییە ئەو رووداوانە، ئێستا لە ژووری خۆگۆڕینە و زۆر لەسەرخۆیە. سێ رۆژمان هەیە تاوەکوو خۆمان بۆ یاریی داهاتوو ئامادە بکەین، زۆر گرنگە و چامپیۆنزلیگە ئەویش لە کەشێکی باشتر لەوەی دوای یارییەکە دەبێت.

ئەمە قسەکانی فلیک بوو لەبارەی تووڕەبوونەکەی یامال کاتێک ئاماژەی بۆ شوێنی هاندەران دەکرد، بەڵام هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی قسەیەکی دیکەیان هەیە و پێیان وایە تووڕەبوونەکەی یامال پەیوەندی بە بابەتی سووکایەتی رەگەزپەرستییەوە هەبووە، لەلایەن هاندەرانی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە سووکایەتی رەگەزپەرستی بەرامبەر کراوە و ئەمەش یاریزانەکەی نیگەران کردووە.

ڤیدیۆیەکیش کە بە کامێرای هاندەران تۆمارکراوە، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە و هەمووان دەڵێن ئەمە لە میدیاکان نەبینراوە و نیشان نەدراوە، بەڵام دەکرێت هۆکاریی سەرەکی بێزاری و تووڕەیی ئەستێرەکەی بلاوگرانا بووبێت. لە ڤیدیۆکەدا بە روونی دەردەکەوێت کە هاندەرانی رۆخێ بلانکۆس بە لامین دەڵێن: “تۆ زۆر ناشیرینیت، بگەڕێوە مەغریب، بگەڕێوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button