ئه‌مریکاگرنگترین

ئۆسکار وازهێنانی یەکجارەکی راگەیاند

Yariga App

بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە ئۆسکار دۆس سانتۆس بەهۆی کێشە تەندروستییەکانییەوە بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێناوە، ئەمەش پێنج مانگ دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا. یاریزانە تەمەن 34 ساڵەکە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لە کاتی پشکنینی جەستەیی پێش وەرز لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ باری تەندروستی تێکچوو.

دواتر دەرکەوت کە تووشی حاڵەتی ‘vasovagal syncope’ بووە – کە هۆکارێکی باوە بۆ بوورانەوە بەهۆی دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن یان لێدانی دڵ. بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ ماوەی دوو خولەک بێهۆش بووە و دواتر نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئەنجامداوە.

بەهۆی سەختی کێشەکەیەوە، ئۆسکار ناچار بووە زووتر لە کاتی خۆی واز بهێنێت و بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆ هەڵبوەشێنێتەوە، کە بڕیار بوو تا کۆتایی ساڵی 2027 بەردەوام بێت.

پەیامی ئۆسکار

یاریزانە بە ئەزموونەکە لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە لە ئینستاگرامی یانەی ساوپاولۆ، بە هەستێکی پڕ لە سۆزەوە ئەم بڕیارەی بە هاندەرانی یانەی منداڵییەکەی ڕاگەیاند و وتی:

“دەموویست زیاتر بۆ ساوپاولۆ بکەم، دەموویست زیاتر یاری بکەم. پێموایە هەم توانای تۆپی پێ و هەم تەمەنی ئەوەم هەبوو زیاتر یاری بکەم، بەڵام بەداخەوە ئەمە ڕوویدا.”

هەروەها زیادی کرد: “ئێستا واز دەهێنم و وەک هاندەرێک لە پشتگیریکردنی ساوپاولۆ بەردەوام دەبم. لێرە لە ساوپاولۆ کۆتایی بە کاروانە وەرزشییەکەم دەهێنم، کاروانێک کە منی گەیاندە چەندین شوێن، بە کردەیی لە هەموو جیهاندا. دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان، سوپاس بۆ هەموو هاندەرانی ساوپاولۆ کە لە کاتی گەڕانەوەم و لەم کاتە سەختەی پێیدا تێدەپەڕم پاڵپشتییان کردووم.”


پوختەی کاروانی وەرزشی ئۆسکار

ئۆسکار لە ساڵی 2024 گەڕایەوە بۆ ساوپاولۆ دوای ماوەیەکی درێژ و قازانجبەخش لە چین. لێرەدا دیارترین وێستگەکانی کاروانی وەرزشی ئەم یاریزانە دەخەینە ڕوو:

  • لەگەڵ چێڵسی (لەندەن): لە ماوەی چوار وەرز و نیودا لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە کۆمەڵێک نازناوی گەورەی بەدەستهێنا، لەوانە: دوو نازناوی پرێمەرلیگ (٢٠١٤-١٥ و ٢٠١٦-١٧)، یۆرۆپا لیگ (٢٠١٢-١٣) و جامی خول (٢٠١٤-١٥).

  • لەگەڵ شەنگەهای پۆرت (چین): توانی سێ نازناوی خولی چینی بەدەستبهێنێت.

  • لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل: ٤٨ یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە و لە ماوەی پێنج ساڵی یاریکردنیدا بۆ “سێلێساو” ١٢ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button