بڕونۆ فێرناندێش جێگرەوەی خۆی بۆ مانچێستەر یونایتد پێشنیاز دەکات
فێرناندێشێکی دیکە بەرەو ئۆڵد ترافۆرد

یاریگا –
برۆنۆ فێرناندێش، کاپتنی یانەی مانچێستەر یونایتد، پێشنیارێکی خستووەتە بەردەم کارگێڕیی یانەکەی و داوایان لێ دەکات یاریزانێکی پورتوگالی بکەنە جێگرەوەی لە داهاتوودا.
ماتیۆس فێرناندێش؛ ئامانجی نوێی شەیتانە سوورەکان
رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد بەدوای جێگرەوەیەکی درێژخایەن بۆ بڕونۆ دەگەڕێت و کاپتنەکەی شەیتانە سوورەکان، ماتیۆس فێرناندێش، ئەستێرەی وێستهامی پێشنیاز کردووە.
EXCLUSIVE: Bruno Fernandes set to recommend Premier League rival as his successor as Man Utd prepare to sign £80million midfielder
https://t.co/GLF1lomFO0— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) April 4, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوە بەریتانییەکە، ماتیۆس یەکێکە لە ناوە دیارەکانی سەر مێزی کارگێڕیی یانەکە. ئەستێرە تەمەن 21 ساڵانییەکە لەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، سەرەڕای ئەوەی وێستهام لە ناوچەی دابەزیندایە.
شۆڕشی هێڵی ناوەند و کێشەکانی وێستهام
وێستهام یونایتد دەیەوێت لانیکەم 80 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی یاریزانێکی گەورەی هێڵی ناوەند خەرجبکات، بەتایبەت بەهۆی رۆیشتنی کاسێمێرۆ، هەرچەندە یاریزانانی وەکوو ئیلیۆت ئاندێرسن، ئادام وارتن، ساندرۆ تۆنالی و کارلۆس بالێبا ئامانجی سەرەکین، بەڵام ماتیۆس وەکوو بژاردەیەکی دووەمی زۆر زیرەکانە دەبینرێت. لە لایەکی دیکەوە، کێشە داراییەکانی وێستهام و مەترسیی دابەزین، رەنگە ناچاریان بکات ماتیۆس بفرۆشن کە وەرزی رابردوو بە 40 ملیۆن پاوەند لە ساوسهامپتنەوە گواستنیانەوە.
مەترسیی مانچێستەر سیتی
رۆژنامەکە ئەوەشی روونکردووەتەوە، پێویستە مانچستەر یونایتد زۆر بە خێرایی بجووڵێتەوە، چونکە دراوسێکەیان، مانچێستەر سیتی، چاوی بڕیوەتە هەمان یاریزان. هۆگۆ ڤیانا، بەڕێوەبەری وەرزشیی سیتی، پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ماتیۆس هەیە، چونکە پێشتر خۆی یاریزانەکەی بۆ سپۆرتینگ لیسبۆن گواستبوویەوە. لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی گرێبەستی بێرناردۆ سیلڤا لەم هاوینەدا، سیتی دەیەوێت ئەم یاریزانە لاوە پورتوگالییە بباتە ریزەکانییەوە.



