ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا نەخشەڕێگەی زاخۆ بۆ بردنەوەی نازناوی جامی کەنداو ئاشكرا ده‌كات

بۆچی خەونی میوانداریکردنی جامی کەنداو لە بادینان به‌دی نه‌هات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ کە نوێنەرای عێراق و كوردستان له‌ خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، خۆی بۆ قۆناخی یەکلاکەرەوەی پاڵەوانێتییەکە ئامادە دەکات.

هاندەرانی زاخۆ هیوایان دەخواست یارییەکان لە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ بەڕێوەبچن، بەڵام دواجار قەتەر وەک میوانداری کۆتاییەکان دیاریکرا.

بۆچی زاخۆ میواندارییەکەی لەدەستدا؟

دڵژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ تۆڕی وەرزشیی یاریگا پەردەی لەسەر هۆکارەکان لادا و رایگەیاند:

“یانەی زاخۆ بەربژێری یەکەم بوو بۆ ئەوەی میوانداری یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات، بەڵام فیدراسیۆنی کەنداو کۆمەڵێک مەرجی قورسی هەبوو کە جێبەجێکردنیان لەم کاتەدا کارێکی ئاسان نەبوو.”

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای ئەوەی زاخۆ نەیتوانی مەرجەکان جێبەجێ بکات، یانەی رەیانی قەتەری زۆرترین خاڵی هەڵسەنگاندنی بەدەستهێنا، هەر بۆیەش فیدراسیۆن بڕیاریدا یارییەکان بباتە قەتەر.

گۆڕانکاری لە سیستەمی یارییەکاندا

بەهۆی ئەو بارودۆخی جەنگ و ئاڵۆزییە سیاسییانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، فیدراسیۆنی کەنداو بڕیارێکی توندی داوە؛ سیستەمی یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی و کۆتایی گۆڕدراوە بۆ تەنیا یەک یاریی یەکلاییکەرەوە” لە وڵاتێکی دیاریکراودا، ئەمەش بۆ پاراستنی سەلامەتی یانەکان و رێگریکردن لە هەر کێشەیەکی گەشتکردن.

گەشتە تاقەتپڕوکێنەکەی زاخۆ بۆ دەوحە

کاروانی یانەی زاخۆ دوای ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی تەڵەبە، گەشتێکی دوورودرێژیان لەبەردەمە، پلانەکە بەم شێوەیەیە:

سەبارەت بە شێوازی گەیشتنی یانەکە بە دەوحە، دڵژار عەدنان بۆ تۆڕی وه‌رزشیی یاریگا پلانی گەشتە روونکردەوە و گوتی؛

کاروانی یانەی زاخۆ راستەوخۆ دوای تەواوبوونی یارییەکەیان بەرامبەر یانەی تەڵەبە گەشتەکەیان دەستپێدەکەن؛ پلانەکەش بەو شێوەیەیە کە سەرەتا بە وشکانی بەرەو فڕۆکەخانەی شەرناخ لە تورکیا بەڕێدەکەون، پاشان لەوێوە دەچنە  ئەستەمبوڵ و لە کۆتا هەنگاویشدا لە ئەستەمبوڵەوە راستەوخۆ گەشت دەکەن بۆ دەوحەی پایتەختی قەتەر تاوەکو لەگەڵ یانەکانی تر لەوێ کۆببنەوە.

کاتی یارییە چارەنووسسازەکان

بەپێی خشتەی یارییەکان، زاخۆ لە 19ـی نیسان رووبەڕووی یانەی شەبابی سعوودی دەبێتەوە، لە ئەگەری سەرکەوتنیشیدا، لە 23ـی نیسان یاریی کۆتایی بەرامبەر براوەی یاریی نێوان رەیانی قەتەری و قادسیەی کوێتی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button