ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زەنگی تۆقێنەر بۆ ریال مەدرید؛ هاری کەین لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بێت هەر یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری ئینگلیزی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە تاوەکوو بەشداریی یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بکات.

هاری کەین بەهۆی پێکانی قولەپێی نەیتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەشداریی یارییە دۆستانەکانی بەرامبەر ژاپۆن بکات، هەروەها دوێنێ شەممە لە یارییەکانی گەڕی 28ـی بۆندسلیگا بەرامبەر فرایبورگ یاریی نەکرد، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاندەرانی یانە باڤارییەکە دروستکرد.

دوای یارییەکە جۆشوا کیمیچ، ئەستێرەی بایرن میونشن دڵنیاییدا هاری کەین هەموو هەوڵێک دەدات بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بگەڕێتەوە.

پێم وایە هاری کەین لەسەر کورسی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بێت هەر بەشداری یارییەکەی ریال مەدرید دەکات، تەنانەت ئەگەر هەست بە هەندێک ئازاریش بکات ئەوا بە گاگۆڵکێ دەچێتە یاریگا و یاریی دەکات.

بایرن میونشن گەشبینە و پێشبینی دەکات هاری کەین ئەمڕۆ بگەڕێتەوە مەشقەکان و بۆ یارییەکەی ریال مەدرید ئامادەبێت.

سێشەممە 7ـی نیسانی 2026، ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە بێرنابیۆ میوانداری بایرن میونشن دەکات و یاریی گەڕانەوەش لە 15ـی نیسان لە میونشن بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button