
یاریگا –
شەوی رابردوو 4ـی نیسانی 2026 بارسێلۆنا لە یارییەکانی گەڕی 30 لالیگا بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و 2-1 یارییەکەی بردەوە.
لامین یامال، هێرشبەری ئیسپانی دوای یارییەکە بە تووڕەییەوە یاریگای جێهێشت و راستەوخۆ چووە ژووری خۆگۆڕین، هانزی فلیک، راهێنەری یانە کاتالوونیەکە هۆکاری تووڕەبوونەکەی یامالی روونکردووەتەوە.
یامال زۆر هەوڵیدا بەڵام گۆڵ و ئەسیستی نەکرد نەکرد، یارییەکی پڕ جۆش و خرۆش بوو، حەزی دەکرد بەشداریی گۆڵ بکات، هەر بۆیە تووڕە بوو، ئاساییە ئەو رووداوانە، ئێستا لە ژووری خۆگۆڕینە و زۆر لەسەرخۆیە.
“یارییەکەمان کۆنتڕۆڵ کردبوو”
هانزی فلیک لەبارەی یارییەکە دەڵێت: بەرامبەر تیپێک یاریمان کرد کە یاریزانێکی لەدەستدابوو، بەرگرییەکی باشیان کرد، بەڵام پێم وایە یارییەکەمان کۆنترۆڵکردبوو، هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی گۆڵی دووەم بکەین، یاریکردن لەم یاریگایە و لەم کەشوهەوایە ئاسان نییە، دڵخۆشم بۆ ئەو سێ خاڵەی بەدەستمانهێنا.
هەروەها هانزی فلیک پێی وایە ناوبژیوان بڕیارێکی دروستی داوە، کە دوای گەڕانەوە بۆ ڤار کارتە سوورەکەی جێرارد مارتن، بەرگریکاری بارسێلۆنای رەتکردەوە و پاڵپشتی بڕیاری ناوبژیوان دەکات.
“سەرنجم لەسەر ریال مەدرید نییە”
فلیک لەبارەی دۆڕانەکەی ریال مەدرید دەڵێت سەرنجم لەسەر یانەکانی دیکە نییە، یەکەم یاریی دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان ئاسان نییە، چوارشەممە لە چامپیۆنزلیگ یارییەکی دیکەی گرنگمان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە، بۆیە دڵخۆشین بەڵام جارێ ئاهەنگ ناگێڕین.



