
یاریگا –
ئێرلینگ هالاند بە ریکۆردێکی ناوازە توانا گۆڵکارییەکانی خۆی پیشاندایەوە کاتێک توانی هاتریک بەرامبەر لیڤەرپوول تۆماربکات لە بردنەوە گەورەکەیان 4-0 بەرامبەر رێدز. بەوەش بووە هۆکاری سەرەکی لە سەرکەوتنی سیتیزنس بۆ گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕینی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.
یارییەکە بەبێ دەنگ تا خولەکی 39 بەردەوامبوو، تا ئەوکاتەی هێرشبەرە نەرویجەکە قسەی خۆی کرد و لە رێگەی لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی خۆی و کردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد. دواتر لە خولەکەکانی 2+45 جارێکیتر گەڕایەوە سەر تۆڕی لیڤەرپوول و ئەو گێمەی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی پێهێنا. دواتر لە گێمی راهێنەراندا پێپ گواردیۆلا باڵادەستی خۆی نواندەوە. ئانتوان سیمینیۆ لە خولەکی 50 و هالاند بۆ جاری سێیەم بەرگریی لیڤەرپوولی تێکشاند و هاتریکی خۆی تۆمارکرد. کە ئەوە هاتریکی ژمارە 28 بوو بە درێژایی کاروانی یاریزانە 25 ساڵیەکە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، لەوەتەی ئێرلینگ لە ساڵی 2022 لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە سیتیەوە کردووە، توانیویەتی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 12 هاتریک تۆماربکات. بەوەش ژمارەکەی هاری کەینی شکاند.
ئێستا لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا، لە ماوەی چوار ساڵی یاریکردنی تەنها بە درێسی مان سیتی، هیچ یاریزانێک هێندەی هالاند هاتریکی تۆمار نەکردووە.
12 – Since his Manchester City debut in July 2022, Erling Haaland has scored 12 hat-tricks across all competitions, now the outright most across Europe’s big five leagues, moving one clear of Harry Kane (11). Sensational. pic.twitter.com/snAhTqZ2DI
— OptaJoe (@OptaJoe) April 4, 2026
ژمارەکان ئەم وەرزە بۆ هالاند تۆقێنەرن لەڕووی تۆمارکردنی گۆڵەوە. بەجۆرێک بە درێسی یانە و هەڵبژادە لە 50 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیوەتی 45 گۆڵ تۆمار بکات.



