ئیسپانیاگرنگترین

ئاربێلوا لە لالیگا بێهیوا دەبێت و هەڕەشە لە بایرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە هەفتە زۆر هەستیارەکانی لالیگا سێ خاڵی لێ رفێندرا کاتێ لە گەڕی 30ی یارییەکانی ئەو خولە 2-1 دۆڕا.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە ئارڤالۆ ئاربێلوا بە بێهیواییەکی زۆرەوە قسەی لەسەر زەحمەتتربوونی رکابەرێتی نازناوی خولی ئیسپانی کرد کە ئێستا بە جیاوازیی چوار خاڵ و یارییەک زیاتر لە بارسێلۆنای پێشەنگ، پلەی دووەمیان وەرگرتووە، و وتی

ئێستا ئیتر بە روونی دیارە کە بردنەوەی لالیگا زۆر قورسترە وەک لە دوو کاتژمێر بەرلە ئێستا. بە یاریزانەکانم وت ئێستا 8 هەفتە ماوە بۆ خولەکە، گرنگ نییە لای بارسێلۆناوە چی روودەدات، دەبێ ئێمە ئەو 8 یارییەی خۆمان ببەینەوە.

 

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەکەی سێشەممەی ئەم هەفتە کە لە چوارچێوەی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا میوانداریی بایرن میونشن دەکەن، راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی

دەمەوێ یاریزانەکانم ئەوە بزانن کە دەتوانین یارییەکەی سێشەممە ببەینەوە. من یاریزانەکانی خۆم دەناسم، دەشزانم چەند بایەخیان هەیە بۆ یارییەکەی بایرن. دڵنیاشم هاندەرانمان بەتەواوەتی گڕ دەگرن، یاریزانەکانیش ئامادەن بۆ رووبەڕوونەوەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button