ئه‌ڵمانیائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بێرنابیۆ زیاتر لە هەر یاریگایەکی دیکە ماندووت دەکات؛ ئۆلیڤەر کان هۆشداریی دەداتە بایرن میونشن

بێرنابیۆ دۆزەخی سپییە

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیڤەر کان، ئەفسانەی ئەڵمانی و بایرن میونشن شیکاریی بۆ یاریی نێوان یانە باڤارییەکە و ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ کردووە.

ئۆلیڤەر کان دەنگێکی بەهێزە کە قسە لەسەر مانای یاریی چامپیۆنزلیگی نێوان ریال مەدرید و بایرن میونشن چییە، ئەستێرەکەی پێشووی ئەڵمانی باسی ئەوەی کرد کە تیمەکەی ڤینسنت کۆمپانی سێشەممە رووبەڕووی چی دەبێتەوە، کاتێک پێ دەخەنە نێو یاریگای بێرنابیۆ بۆ یاریی چوونی قۆناخی چارەکی پاڵەوانییەتییەکە.

گۆڵپارێزەکەی پێشووی بایرن میونشن کەشی نێو یاریگا سپییەکەی بیرە کە چۆن ئاسەواری لەسەر جێهێشتووە.ئەمە شتێکە کە ناتوانێت لەبیری بکات، بەو هۆیەوەش هۆشدارییەک دەداتە پێکهاتەی زلهێزە ئەڵمانییەکە. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی ئەڵمانی دەڵێت: “90 خولەک لە بێرنابیۆ زۆر زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە ماندووکەرترە.”

ئۆلیڤەر کان دەڵێت:

هاندەران لە مەدرید زۆر لە هاندەرانی بارسێلۆنا توندترن؛ هەست دەکەیت هەمووشتێک دژی تۆیە و بچووکت دەکاتەوە، کەشەکە تۆقێنەر دەبێت. ئێستاش بەهۆی بنمیچەکەوە روونتریشە. ریال مەدرید لە دۆخێکەوە دێت کە بەسەر چەندین ئاستەنگیدا زاڵ بووە؛ رەخنە هەبوو، ماندوو بوون، گۆڕانکاریان لە راهێنەرەکەی کردووە. لە ناکاوێکیش بەرامبەر مانچێستەر سیتی سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و دواتر درکیان بەوە کرد کە ئێستا دەتوانن وەرزەکە هەڵگەڕێننەوە. کتومت ئەمە رێک ئەو شتەیە کە وادەکات ریال مەدرید زۆر مەترسیدار بێت.

کان بەشێک بوو لە یەکەم پێکهاتەی بایرن کە توانیان لەنێو بێرنابیۆ لە مەدرید ببەنەوە، ساڵی 2000 لە 29ـی شووبات یانە باڤارییەکە 4-2 لە یانەی شاهانەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button