بارسێلۆنا چاودێریی گەوهەرێکی ئیتاڵی دەکات
بارسێلۆنا دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانەکە

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا چاوی بڕیوەتە تواناکانی مارکۆ پالێسترا، بەرگریکاریی ئیتاڵی یانەی کالیاری.
رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پێش نزیکەی دوو هەفتە چاودێرێکی یانەی بارسێلۆنا لە یاریی نێوان کالیاری و ناپۆلی ئامادەبووە و ئامانجی لە نزیکەوە چاودێریکردنی ئاستی پالێسترا بووە.
🇮🇹 El Barça espía al italiano Palestra
➡️ Lateral diestro de 21 años, juega cedido en el Cagliari por el Atalanta y un ojeador azulgrana le vio en acción hace dos semanas en un partido ante el Nápoles
✍️ @jordicardero https://t.co/dnUvdGCCQz
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 4, 2026
پالێسترا، تەمەنی 21 ساڵە و بەرگریکاری باڵی راستە، بەڵام دەتوانێت لە ناوەڕاستیش یاری بکات، یاریزانی ئاتاڵانتایە و بە خواستن لە کالیاری یاری دەکات.
بەگوێرەی زانیاریی رۆژنامەی کۆرێرۆ دێلا سێرا، بارسێلۆنا تەنیا یانە نییە کە چاودێری بەهرەمەندە لاوەکە دەکات. یانەی ئینتەر میلانیش یەکێکە لە رکابەرە هەرە بەهێزەکان و یانەکە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی تەرخان کردووە. پێشتریش یانەی ئاتاڵانتا دەستەوارەیەکی 20 ملیۆن یۆرۆیی یانەی لیڤەرپوڵی بۆ کڕینی یاریزانەکە رەتکردووەتەوە.
پالێسترا تاوەکوو ئێستا لەم وەرزە بەشداریی لە 29 یارییدا کردووە، توانیویەتی گۆڵێک بکات و چوار گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروستبکات و بە یەکێک لە هیواکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا دادەنرێت بۆ گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ هەڵبژاردەی ئازووری.



