ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

بەهۆی لێدوانەکانی بەرامبەر ناوبژیوان نێیمار رووبەڕووی سزای راگرتن دەبێتەوە

خەونی مۆندیال لە مەترسییدایە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەی ناوداری بەڕازیلی، نێیمار دا سیلڤا، دوای لێدوانە توندەکانی دژی ناوبژیوانی یاریی نێوان سانتۆس و رێمۆ بێلێم، رووبەڕووی سزایەکی قورس دەبێتەوە کە رەنگە هیوای بەشداریکردنی لە مۆندیالی 2026 بە تەواوی لەناوبەرێت.

رووداوەکە چی بوو؟

دوای سەرکەوتنی یانەی سانتۆس بە ئەنجامی 2-0، نێیمار رەخنەی توندی لە ساڤیۆ پێرێرا سامپایۆی ناوبژیوان گرت. نێیمار بەهۆی وەرگرتنی کارتی زەردەوە توڕەبوو و لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛

ئەم کارتە نادادپەروەرە، من رووبەڕووی لێدانێکی مەترسیدار بوومەوە. ساڤیۆ وا دیارە ‘لە سوڕی مانگانەدا’ بووە و بەو بارودۆخەوە هاتووەتە ناو یاریگا, دەیەوێت ببێتە ئەستێرەی یارییەکە و زۆر بێڕێزی بەرامبەر یاریزانان دەکات.

بەگوێرەی تۆڕی ESPN Brasil، قسەکانی نێیمار وەکوو سوکایەتیی ڕەگەزی هەژمارکراوە، ئەمەش وای کردووە لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەگەڵ نێیمار بکەن و پێشبینی دەکرێت لە نێوان 5 بۆ 10 یاری رابگیرێت.

مەترسی بۆ سەر پێگەی نێیمار لە هەڵبژاردەی بەڕازیل

ئەم سزایە لە کاتێکی زۆر خراپدا بۆ نێیمار دێت، چونکە کارلۆ ئانچێلۆتی لە دوایین لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیل ناوی ئەستێرەکەی پێشووی پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنای دوورخستووەتەوە.

نێیمار 10 یاری دیکەی لەبەردەم مابوو بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بسەلمێنێت، بەرلەوەی کارلۆ لە 11ـی ئادار لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال رابگەیەنێت، ئەگەر بۆ ئەو ماوەیە رابگیرێت، هیچ دەرفەتێکی بۆ قایلکردنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە نابێت.

کاردانەوەکان

ماریانا پێرێرا، رۆژنامەنووسی وەرزشیی لە تۆڕی ESPN Brasil، یەکێک بوو لەو کەسانەی رەخنەی توندی لە نێیمار گرت و گوتی

چەند ئاسانە دەستەواژە رەگەزپەرست و پێشوەختەکان دووبارە بکرێنەوە. ساڵانێکی زۆرە ژنان بەهۆی پرۆسەیەکی سروشتییەوە رووبەڕووی شەرمەزاری دەبنەوە، و ئێستا نێیمار بۆ سوکایەتیکردن بەکاریدەهێنێت.

نێیمار کە گۆڵکاری مێژوویی بەڕازیلە، مانگی رابردوو رایگەیاندبوو کە دڵتەنگە بەهۆی ئەوەی بۆ یارییە دۆستانەکانی هەڵبژاردەکە بانگێشتنەکراوە، بەڵام ئەم لێدوانە نوێیانەی رەنگە بۆ هەمیشە دەرگای هەڵبژاردەی بەڕازیلی لەسەر دابخات.

بابەتی زیاتر

Back to top button