
یاریگا –
بارسێلۆنا بەفەرمی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بڵاوکردەوە.
هەردوو بەرگریکاری بارسێلۆنا، ژووڵ کوندێی فەڕەنسی و ئالێخاندرۆ باڵدێی ئیسپانی پاش دابڕانێکی زۆر بەهۆی پێکان گەڕاونەتەوە و بۆ یارییەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادەن.
ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 30ـی لالیگا میوانداری بارسێلۆنا دەکات.



